57 خولەک پێش ئێستا
92 جار خوێنراوەتەوە
گەمارۆکانی ئەمریکا کارەبای لە کووبا بڕی
پەیام
کۆمپانیای نیشتمانیی کارەبای کوبا ڕایگەیاند، لە شەوی یەکشەممەوە سەرانسەری وڵات بەهۆی گەمارۆ نەوتییەکانی ئەمریکاوە تووشی پچڕانی تەواوەتیی کارەبا بووە.
کۆمپانیای نیشتمانیی کارەبای کوبا "یونیۆن ئیلێکتریکا" ئاماژەی بەوە داوە کە سیستەمی کارەبای نیشتمانیی وڵات بەتەواوی لەکار کەوتووە، ئەمەش هۆکار بووە بۆ ئەوەی سەرانسەری کوبا و هاڤانای پایتەخت تاریک ببێت. پێشتریش ئێوارەی ڕۆژی شەممە بەشی ڕۆژئاوای وڵاتەکە ڕووبەڕووی هەمان کێشە بووەوە.
کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، ماوەی پێنج ساڵە کوبا ڕووبەڕووی سەختترین قەیرانی ئابووری بووەتەوە کە لە چەند دەیەی ڕابردوودا وێنەی نەبووە. قەیرانەکە دوای ئەو گەمارۆیە قووڵتر بووەتەوە کە لە مانگی کانوونی دووەمدا لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە بەسەر کەرتی نەوت و وزەی کوبادا سەپێندرا.
ڕێژەی پچڕانی کارەبا لەدوای دەستپێکردنی گەمارۆ نەوتییەکانەوە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. ئەو گەمارۆیانە بوونەتە ڕێگر لە بەردەم دابینکردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی کارەبا و مۆلیدە یەدەگەکان، کە بەشێوەیەکی گشتی کارکردنیان پشت بەو وزەیە دەبەستێت کە لە دەرەوە هاوردە دەکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە