5 رۆژ پێش ئێستا 1096 جار خوێنراوەتەوە

ئیسپانیا: لەو هەزاران کۆچبەرەی لە مەغریبەوە ڕوویان لە سەبتە کرد؛ ٨٨ـیان گیانیان لەدەست دا


بەرپرسانی شاری سەبتەی ئیسپانیا گیانلەدەستدانی ٨٨ کۆچبەری نایاساییان ڕاگەیاند و، وەزارەتی ناوخۆی مەغریبیش رەخنەی لە چۆنێتی ناردنەوەی ئەو کۆچبەرانە گرت کە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چووبوونە ناو شاری سەبتەوە. 

لە کۆتایی مانگی تەممووزی ڕابردوودا، دەیان هەزار کۆچبەر بە مەلەکردن یان بە پیادە لە سنوورەکانی مەغریبەوە پەڕینەوە ناو شاری سەبتە کە لەڕووی کارگێڕییەوە لەلایەن وڵاتی ئیسپانیاوە بەڕێوە دەبرێت و لەڕووی جوگرافییەوە لکاوە بە سنووری وشکانی مەغریبەوە. 

بەهۆی قەبارەی کۆچەکەوە، دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا ناچار بوون سوپا بۆ پاڵپشتیکردنی هێزە ئەمنییەکان ڕەوانەی شارەکە بکەن. بەڵام دواتر و بەپێی ئاماری دەزگای نیشتەجێکردنی ئیسپانیا زۆربەی ئەو کۆچبەرانەی کە ژمارەیان لە ٦٠ هەزار کەس تێپەڕیبوو، دیپۆرتی ناوخۆی مەغریب کرانەوە. 

هاوکات وەزارەتی ناوخۆی مەغریب رەخنەی لە چۆنێتی ناردنەوەی کۆچبەرەکان کرد و ئاماژەی بە بڕیارێکی دادگای باڵای ئیسپانیا کردووە کە ڕێگری دەکات لە جێبەجێکردنی ڕێکاری گەڕاندنەوەی دەستبەجێی ئەو کۆچبەرانەی کە لە ڕێگەی دەریاوە دەگەنە خاکی ئەو وڵاتە. 

هاوکات لەگەڵ ئەم ڕووداوانەدا، مشتومڕەکان لەسەر پێگەی یاسایی هەردوو شاری سەبتە و مەلیلا سەریان هەڵداوەتەوە. ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی بەڵگەنامەیەکی کۆنگرێسی ئەمریکاوە بوو کە هەردوو شارەکەی وەک بەشێک لە خاکی مەغریب هەژمار کردووە و داوای دەستپێکردنی دانوستانی دیپلۆماسی لە نێوان ڕیبات و مەدرید کردووە سەبارەت بە داهاتووی ئەو دوو شارە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا هەوڵى دابڕینى ئێران لە سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی دەدات

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆكرانیا و ڕووسیا هێرشەكانیان بۆ سەر ژێرخانی یەكتر چڕ كردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە ئەنجامی تەقەكردن لە قوتابخانەیەك لە تایلەند زیاترلە 20 كەس بوونە قوربانى

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆکرانیا بە یەک هێرش ٦٠٥ درۆنی ئاڕاستەى ڕووسیا کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: سەرقاڵى دروستکردنی گەورەترین تۆڕى کارگەى بەرهەمهێنانى چەک و تەقەمەنین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا: ڕووسیا به‌ سه‌دان مووشه‌ك و درۆن هێرشی كرد و 17 كه‌س كوژران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لە فەڕەنسا بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە سێ ڕیاکتۆری ئەتۆمی له‌كار وه‌ستا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئیتالیا.. ئیسرائیل و لوبنان گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانووستان به‌ڕێوه‌ده‌بن

سەرەتا