5 رۆژ پێش ئێستا 1876 جار خوێنراوەتەوە

دوای ئه‌وه‌ی تڕه‌مپ وتی ئه‌مڕۆ دانوستان ده‌كرێت؛ ئێران ده‌ڵێت، شاند نانێرین


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕەتیکردەوە هیچ جۆرە دانوستانێک لەگەڵ واشنتن بەڕێوەبچێت، ئەمەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دەستپێکردنی گەڕێکی نوێی گفتوگۆکانی لە نێوان هەردوو وڵاتدا ڕاگەیاند.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە تاران ڕایگەیاند، سەرجەم ئەندامانی شاندی دانوستانکاری ئێرانی لە ناوخۆی وڵاتدان. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە تاران لە ئێستادا بەتەمای پێشوازیکردن یان ناردنی هیچ شاندێک نییە بۆ هیچ شوێنێک. ئەم لێدوانەش پێچەوانەی قسەکانی سەرۆکی ئەمریکایە کە ئه‌مڕۆ ئاماژەی بە دەستپێکردنی گفتوگۆکان کردبوو، بێ ئەوەی شوێن، لایەنە بەشداربووەکان یان وادەی گەیشتن بە ڕێککەوتن دیاری بکات.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، بەقایی هۆشداری دا کە بارودۆخی گەرووی هورمز هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نایەت تا ئەو کاتەی واشنتن بەردەوام بێت لەو کارانەی کە ناوبراو بە "دەستدرێژی و گەمارۆی دەریایی" ناوی بردن،  هاوکات بەرپرسیارێتی تەواوی ڕووداوەکانی ناوچەکە و دەرەوەشی خستە ئەستۆی ئەمریکا.
 سەبارەت بە پەیوەندییەکانیشیان لەگەڵ عومان، وتەبێژەکەی ئێران ئاشکرای کرد کە گفتوگۆکانی نێوان تاران و مەسقەت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی کەشتیوانی لە گەرووەکەدا بەردەوام بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: هاتوچۆ لە گەرووی هورمز دەستپێبكاتەوە گەمارۆی سەر ئێران هەڵدەگیرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشتییەکان لە گەرووى بابولمەندەب فێڵ بەکاردێنن تاوەکو لە هێرشەکان پارێزراوبن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: ڕێککەوتنى نوێ بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز نرخەكانی وزە دادەبەزێنێت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەبوزەبی: تائێستا 15 كەشتیمان كراونەتە ئامانج و قوربانیشیان لێكەوتووەتەوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان، سعوودیە و توركیا و پاكستان ڕێككەوتننامەیەکیان واژوو كرد

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى شکستهێنان لە هێرشەکانى سەر ئێران، سەرۆكی مۆساد دوو بەرپرسی لە كار لادا

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاتووچۆی تانكەرە نەوتەكان لە گەرووی هورمز کەمیکرد و لە بابولمەندەب زیادیكرد

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای دەستگیركردنی دەیان فەڵەستینی، سوپای ئیسرائیل لە كەمپی قەلەندیا كشایەوە

سەرەتا