2 کاتژمێر پێش ئێستا
165 جار خوێنراوەتەوە
نێچیرڤان بارزانی له سووریایه و لهگهڵ ئهحمهد شهرع كۆ دهبێتهوه
پهیام
ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی ئابی ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە دیمەشق و لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریاوە پێشوازی لێکرا.
ئەمە یەکەمین سەردانی فەرمیی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە بۆ پایتەختی سووریا لە دوای دەستبەکاربوونی ئەحمەد شەرع وەک سەرۆکی کاتیی ئەو وڵاتە. ڕێوڕەسمی پێشوازیکردنەکە لە "کۆشکی گەل" بەڕێوەچوو، کە تیایدا هەردوو سەرۆک دەستیان بە گفتوگۆی فەرمی کرد لەسەر ئاستی پەیوەندییە دوقۆڵییەکان.
بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و ئاژانسی فەرمیی سووریا، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکان بریتییە لە بەهێزکردنی هەماهەنگیی هاوبەش و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان. ئامانجی سەردانەکە فراوانکردنی ئاسۆی هاریکارییە لە بوارە جیاوازەکاندا، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوولا بکات.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەڵسەنگاندن بۆ دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە دەکرێت و پرسە جێبایەخەکانی هەردوولا دەخرێنە ڕوو. هاوکات دۆسیەی کورد و ڕەوشی ڕۆژئاوای کوردستان تەوەرێکی گرنگی کۆبوونەوەکەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و شەرع پێکدەهێنێت، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ دۆزینەوەی میکانیزمی گونجاو بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی ناوچەکە دەبنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە