1 کاتژمێر پێش ئێستا
150 جار خوێنراوەتەوە
عێراق داوایەکی یاسایی لە کۆمپانیایهكی دەرمانیى ئوردنی بردەوە
پەیام
وەزارەتی دادی عێراق ڕایگەیاند لە دادگاکانی ئوردن کەیسێکی یاسایییان لە بەرژەوەندیی کۆمپانیای گشتیی دروستکردنی دەرمانی سامەڕا بردووەتەوە و کۆمپانیایەکی ئوردنی ناچار کراوە قەرەبووی دارایی بدات.
هەیسەم محێ ڕازی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی یاسایی لە وەزارەتی داد، لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی پێ کرد کە بڕیارە کۆتایییەکە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ئوردنەوە پەسەند کراوە. بەپێی بڕیارەکە، کۆمپانیا ئوردنییەکە پابەند کراوە بە پێدانی بڕێک پارە بە کۆمپانیا عێراقییەکە کە سەر بە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانە.
بنچینەی کێشە یاساییەکە دەگەڕێتەوە بۆ گرێبەستێک کە پێشتر لە نێوان هەردوو لایەندا واژوو کرابوو بۆ دابینکردنی پێداویستیی پزیشکی بۆ کۆمپانیای گشتیی دروستکردنی دەرمانی سامەڕا، بەتایبەتی داپۆشەری کانزایی. بەڵام کۆمپانیا ئوردنییەکە پابەندی مەرجەکانی گرێبەستەکە نەبووە و کەرەستەی ناستاندارد و نەگونجاوی ڕادەستی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کردووە.
بەپێی بەیاننامەکەی وەزارەتی داد، ئەم بڕیارە دوای هەوڵێکی بەردەوام و بەدواداچوونی وردی تیمە یاساییەکانیان دێت لە دانیشتنەکانی دادگادا، کە ئەوەش وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ پاراستنی سامانی گشتی و مافەکانی دەوڵەت و دامەزراوەکانی لە بەردەم دادگا نێودەوڵەتییەکاندا هەژمار دەکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە