پێش 4 هەفتە 701 جار خوێنراوەتەوە

"سندوقی نهێنییەكانی سوودانی" بە تۆمەتی گەندەڵی 20 تریلیۆن دینار دەستگیر كرا

پەیام 

هێزەكانی دژە تیرۆر لە بەغداد، سەرمایەدار نومەیر عوقابی نزیك لە سوودانییان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر كرد.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە بەغدا ڕایگەیاند، هێزەكانی دژە تیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێكی لەناكاو و نهێنیدا، نومەیر عوقابی خاوەنی كۆمەڵگەی "دەروازەی عێراق"یان دەستگیر كرد، كە بە "سندوقی نهێنییەكانی" محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی پێشوو دادەنرێت، بەو پێیەی تۆمەتباری سەرەكییە لە دۆسیەكانی سپیكردنەوەی پارە و ئەنجامدانی وەبەرهێنانی وەهمی بە بڕی زیاتر لە 20 تریلیۆن دینار.

بەوتەی سەرچاوەكە، دەستگیركردنی عوقابی مەترسییە بۆ سەر چەندین بەرپرسی باڵای حكومەتی ئێستا و پێشوو، چونكە چاوەڕوان دەكرێت ناوی چەندین كەسایەتیی باڵا لە دۆسیەكانی گەندەڵیدا ئاشكرا بكات. 

هێزە تایبەتەكەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵكاران بە تەواوی نهێنییان لە كارەكانیاندا پاراستووە و تەنانەت زانیارییان بە بنكەكانی پۆلیسیش نەداوە، بۆ ئەوەی زانیارییەكان دزە نەكەن و تۆمەتباران ڕانەكەن. 

ئەم دەستگیركردنە وەك هەنگاوێكی گەورە بۆ هەڵوەشاندنەوەی تۆرە گەورەكانی گەندەڵی لە عێراقدا دەبینرێت كە پەیوەندییان بە بەرپرسە باڵاكانەوە هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەلی زەیدی بە توندی لێپێچینەوەى لە پارێزگارە توركمانەكەی كەركووك کردووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروپە چەكدارەكانی عێراق بە مەرج چەكەكانیان دەخەنە ژێر فەرمانی دەوڵەت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌عره‌جی: هیچ پاشه‌كشه‌یه‌ك له‌ بڕیاری كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك نیه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا دوو هێلیكۆپته‌ری سه‌ربازی به‌ عێراق ده‌فرۆشێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: لە هەڵمەتەكانی گەندەڵییدا یەک ترلیۆنێك و 359 ملیار دینار گەڕێنراوەتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هادی عامری: كۆكردنەوەی چەك لە دەستی حكومەت بنەمایە بۆ دەوڵەتێكی بەهێز

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. دوو به‌رپرسی پێشوو به‌ حه‌وت ساڵ زیندانی سزا دران

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    هەوڵى کاراکردنى خزمەتگوزاری (فایڤ جی) لە عێراق و هەرێم دەدرێت

سەرەتا