07/08/2026 347 جار خوێنراوەتەوە

حكومەتى عێراق سوورە لەسەر سنوورداركردنی چەك و بنبڕكردنی شەڕە خێڵەكییەكان

پەیام 

حكومەتی عێراق جەخت لە كۆنتڕۆڵكردنی تەواوی چەك دەكاتەوە و ئاماژە بە كەمبوونەوەی بەرچاوی شەڕە خێڵەكییەكان دەدات.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند، حكومەت بەبێ گەڕانەوە بەردەوامە لە جێبەجێكردنی سیاسەتی سنوورداركردنی چەك تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا و پاشەكشەی لێناكات، فەریق سەعد مەعن، سەرۆكی شانەكە ئاماژەی بەوە كرد كە ئەم پڕۆژەیە بۆ بەهێزكردنی ئاسایشی كۆمەڵایەتی، پاڵپشتی وەبەرهێنانی ئابووری و چەسپاندنی شكۆی دەوڵەتە. 

بەپێی یاسا، تەنیا دامەزراوە ئەمنییەكان مافی بەكارهێنانی چەكیان هەیە و هەوڵەكان بۆ بنبڕكردنی بازرگانی نایاسایی و تۆماركردنی چەك لە ڕێگەی نووسینگەكانی وەزارەتی ناوخۆوە بەردەوامن.

سەعد مەعن ڕوونی كردەوە كە بەپێی دەستوور، دروستكردنی هەر هێزێكی سەربازی لە دەرەوەی چوارچێوەی هێزە چەكدارەكان قەدەغەیە و سزای توند بۆ سەرپێچیكاران دانراوە. 

سەبارەت بە "كێشە و تەقەی خێڵەكی"، ئاشكرای كرد كە بەهۆی هەژماركردنی ئەو كارانە وەك تاوانی تیرۆر لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە، ئەو جۆرە هێرشانە بە شێوەیەكی بەرچاو كەمی كردووە و لە هەندێك پارێزگادا بە تەواوی نەماون، ئەمەش ژینگەیەكی سەقامگیرتر بۆ هاووڵاتیان دەڕەخسێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی و شاندێکی یاوەری بەرەو ئەمـریکا بەڕێکەوتن

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای كشانەوەی هێزەكانیان هێزێكی تایبەتی ئەمریكی لە بەغداد دەمێننەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق: ئه‌گه‌ری داخستنی كایه‌ی ئاسمانی له‌ ئارادایه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بانكی ناوەندیی عێراق: لە پارەداركردنی بازرگانیی دەرەكی بە دۆلار بەردەوام دەبین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق كار بۆ پێشخستنی پیشەسازیی نەوت و غاز دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەعرەجی: هیچ وادەیەكی كۆتایی بۆ كۆكردنەوەی چەك دیارینەكراوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كشانەوەی هاوپەیمانان، عێراق دەخاتە تاقیكردنەوەیەكی سەختی ئەمنییەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ تاوتوێكردنی قەیرانی سووتەمەنی، پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

سەرەتا