07/08/2026 505 جار خوێنراوەتەوە

ئەبوزەبی: تائێستا 15 كەشتیمان كراونەتە ئامانج و قوربانیشیان لێكەوتووەتەوە

پەیام 

كۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئەبووزەبی (ئادنۆك) ڕایگەیاند، لە سەرەتای ململانێكانەوە تا ئێستا 15 كەشتییان لە گەرووی هورمز بوونەتە ئامانجی مووشەك و درۆن، تەنیا لەم هەفتەیەدا سێ هێرشیان كراوەتە سەر و قوربانیی گیانیشی لێ كەوتووەتەوە.

ئەم لێدوانەی كۆمپانیای ئادنۆك لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی ئەو ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییانەدا هات كە باسیان لە كاریگەریی هێرشەكان لەسەر ئۆپراسیۆنەكانی كۆمپانیاكە دەركرد.

لە بەیاننامەیەكدا كۆمپانیای ئادنۆك ئاشكرای كرد، كە تەنیا لەم هەفتەیەدا سێ كەشتیی نەوتهەڵگریان كراونەتە ئامانج، كە لە ئەنجامدا كارمەندێكی ناو كەشتییەكە گیانی لەدەستداوە و 20 كارمەندی دیكەش بریندار بوون.

كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوە كردووە، كە هێرشەكان بە مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان (درۆن) لە كاتی تێپەڕبوونی كەشتییەكان بە گەرووی هورمزدا ئەنجامدراون.

هەروەها ئادنۆك ڕاشكاوانە ئێرانی تۆمەتبار كردووە بەوەی كە لە پشت ئەم هێرشانەوەیە، بەتایبەت لەم هەفتەیەی دواییدا كە سێ لەو كەشتیانە كراونەتە ئامانج.

بەپێی زانیارییەكانی كۆمپانیاكە، لە سەرەتای دەستپێكردنی شەڕ و ئاڵۆزییەكان لە ناوچەكەدا، بە گشتی 15 كەشتیی سەر بە ئادنۆك ڕووبەڕووی هێرشی جۆراوجۆر بوونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 39 خولەک پێش ئێستا

    ئێران: ٥٠%ـی کێڵگەی گازی پارسمان چاککردوەتەوە و بۆ زستان تەواو دەبێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ سزاكانی ئه‌مریكا چوونه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌؛ كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانی ئێران خرانه‌ لیستی ڕه‌شه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سبه‌ی پزیشكیان به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێده‌كه‌وێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هاتووچۆی کەشتییەکان لە هورمز بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چەندین تەقینەوە لە سەربازگەیەکی سوپای سووریا ڕووی دا و چوار کەس برینداربوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئاماده‌كاریمان بۆ جه‌نگێكی درێژخایه‌ن كردووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێكی باڵای ئێران داوای هێوركردنەوەی وتارەكان دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    قودس.. 100 جولەكەی ئۆردوگانشین هەڵیانكوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا

سەرەتا