1 کاتژمێر پێش ئێستا 101 جار خوێنراوەتەوە

چەندین تەقینەوە لە سەربازگەیەکی سوپای سووریا ڕووی دا و چوار کەس برینداربوون

پەیام
لە ئەنجامی زنجیرەیەک تەقینەوە لە سەربازگەیەکی سوپای سوریا لە باشووری حەلەب، لانیکەم چوار کەس بریندار بوون. 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، زنجیرەیەک تەقینەوەی بەهێز لە سەربازگەیەکی سوپای سوریا لە ڕۆژئاوای شارۆچکەی عیس لە باشووری حەلەب ڕوویاندا، کە بە دووریی نزیکەی ٣٥ کیلۆمەتر لە ناوەندی شارەکەوە دوورە. دەنگی تەقینەوەکان ئەوەندە بەهێز بوون لە گەڕەکەکانی ناو شاری حەلەب، لەوانە گەڕەکی حەمدانییە بیستراون. 
ئاژانسی (سانا) ـی سووری بڵاوی کردەوە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ دەستنیشانکردنی سروشت و هۆکاری تەقینەوەکان. بەپێی وتەی فەرماندەی ئۆپەرسیۆنەکانی حەلەب، فەیسەڵ محەمەد عەلی، بەردەوامیی تەقینەوەکان لە سەرەتادا ڕێگری لە گەیشتنی تیمەکانی هاوکاری کردووە، بەڵام دواتر تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانویانە بچنە ناوچەکە و چوار بریندار ڕزگار بکەن. 
لەلایەکی دیکەوە، ڕائید ساڵح، وەزیری باری لەناکاو لە سوریا، لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "ئێکس" ەوە  هۆشداریی دا لە لێنزیکبوونەوە لە شوێنی ڕووداوەکە و داوای لە هاووڵاتیان کرد ڕێگە بۆ تیمەکانی وەڵامدانەوە چۆڵ بکەن. 
لە ئێستادا تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی چۆڵکردنی ماڵەکانی دەوروبەری شوێنی تەقینەوەکە و داخستنی ڕێگە سەرەکییەکانی بەرەو ناوچەکەن، ئەوەش مەبەستی پاراستنی گیانی مەدەنییەکان و ئاسانکاریکردنە بۆ کارەکانی تیمی فریاگوزاری.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    چەندین تەقینەوە لە سەربازگەیەکی سوپای سووریا ڕووی دا و چوار کەس برینداربوون

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئاماده‌كاریمان بۆ جه‌نگێكی درێژخایه‌ن كردووه‌

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسێكی باڵای ئێران داوای هێوركردنەوەی وتارەكان دەكات

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    قودس.. 100 جولەكەی ئۆردوگانشین هەڵیانكوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەناری خۆراوا... تەقە کرا و ئیسرائیلییەک کوژرا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    قالیباف: تا مه‌رجه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێن گه‌رووی هورمز ناكه‌ینه‌وه‌

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    پڕۆژەی ڕووناکی: قەرزە کۆنەکان بەبێ داشکاندن دەکرێنە قیستی مانگانە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ جه‌نگی دژ به‌ حوسییه‌كان؛ سعودییه‌ هانای بۆ سووریا بردووه‌

سەرەتا