1 کاتژمێر پێش ئێستا
119 جار خوێنراوەتەوە
قودس.. 100 جولەكەی ئۆردوگانشین هەڵیانكوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا
پەیام
نزیكەی 100 جولەكەی ئۆردوگانشین لەژێر پاراستنی هێزە ئەمنییەكانی قەوارەكەیاندا هەڵیانكوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا و ڕێوڕەسمی ئایینییان ئەنجام دا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای قودس لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، نزیكەی 100 جولەكەی ئۆردوگانشینەكان بە پاسەوانیی هێزە ئەمنییەكان چوونەتە نێو حەوشەكانی مزگەوتی ئەقسا و نوێژ و نەریتی تەلمودییان ئەنجام داوە". ڕوونیشی كردەوە "ئەم هەڵكوتانە هاوكاتە لەگەڵ ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی جەژنی «ڕۆژی لێخۆشبوون»ی جولەكە، لە كاتێكدا تیرۆر و تۆقاندنی جولەكە هاوردەكان دژی فەڵەستینەكان بەردەوامە.
هەڵكوتانە سەر ئەقسا تەنیا یەك ڕۆژ دوای ئەوە دێت كە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی قەوارەی زایۆنی لەگەڵ ژمارەیەك لە وەزیرەكانی كابینەكەی و هەزاران جولەكەی نیشتەجێی دیكە لە گۆڕەپانی دیواری بوراق لە قودسی كۆن كۆ بوونەوە.
هاوكات لایەنە فەڵەستینی و ئوردونییەكان هۆشداریی توندیان دا لە زیادبوونی ئەم هەڵكوتانانە لە وەرزی جەژنی جوولەكەكاندا و هەوڵدان بۆ دابەشكردنی كات و شوێنی مزگەوتەكە كە تەنیا شوێنی پەرستشی تایبەت بە موسڵمانانە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە