پێش 4 هەفتە 257 جار خوێنراوەتەوە

بۆری ئاوی دووکان - سلێمانی شکا و چاککردنەوەکەشى سێ ڕۆژ دەخایەنێت

پەیام 

شکانی بۆریی هێڵی دووەمی ئاوی دووکان - سلێمانی لە نزیک ناوچەی قولەرەیسی، بووەتە هۆی پەککەوتنی گەیاندنی ئاو بۆ دەیان گەڕەک و شارۆچکە، چاککردنەوەکەشى نزیکەى سێ ڕۆژى پێدەچێت.

شکانى بۆرییەکە لە کاتێکدایە کە بڕیاربوو ئەمڕۆ سێ پەمپی نوێ بخرێنەکار بۆ چارەسەری کێشەى کەمئاوى لە سلێمانى، بەڵام ئێستا بەشێکی زۆری سنوورەکە بە تەواوی بێ ئاو ماونەتەوە.

بەهۆى شکارى بۆرییەکەوە سەرجەم ئەو گەڕەکانەی دەکەونە دەرەوەی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، بەتایبەت ڕۆژهەڵات و باشووری سلێمانی بێئاو دەبن.

هەریەک لە گەڕەکەکانی کوردسات، ئیبراهیم ئەحمەد، کازیوە، وڵوبە، شێخ عەباس، کوردستی و چوارچرا و ناوچەی پیشەسازی، تا چاککردنى بۆرییەکە بێئاو دەبن.

هەروەها گەیاندنی ئاو بۆ شارۆچکەکانی بازیان و تەکیە و قەزای چەمچەماڵ بە تەواوی ڕاگیراوە، لەئێستادا تیمەکانی ئاوی سلێمانی لە شوێنی ڕووداوەکەن و باس لەوەدەکەن چاککردنەوەى بۆرییەکە نزیکەى سێ ڕۆژ دەخایەنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەى هەزاران گەریلا بۆ باكووری كوردستان دەکرێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەزڵووم عەبدی جەخت لە ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ توركیا دەكاتەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسی: وەرزی باران لەناکاوو بە بڕی زۆر دەست پێ دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆمپانیای ئاسیاپەی بە فەرمی پرۆگرامی کارتەکانی ماستەرکاردی ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دژه‌ تیرۆر: ١٠ درۆن له‌ ئاسمانی هه‌ولێر خرانه‌ خواره‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە سبەینێوە پلەکانی گەرما ٢ بۆ ٣ پلە بەرز دەبنەوە، بەڵام گەرمای بەتین کۆتایی هاتووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ڵه‌بجه‌.. ته‌قینه‌وه‌ ڕوویدا و قوربانی لێ كه‌وته‌وه‌

سەرەتا