2 کاتژمێر پێش ئێستا
19 جار خوێنراوەتەوە
چۆمان.. لە هەڵدێرانی پیكابێکدا دوو کەس گیانیانلەدەستدا و شەش کەسیش برینداربوون
پەیام
لە سنووری گوندی گرتكی دەڤەری باڵەكایەتی لە قەزای چۆمان، بەهۆی هەڵدێرانی ئۆتۆمبێلێكی پیكاب، هەشت ئەندامی خێزانێكی جووتیار بوونە قوربانی، كە دوو كەس گیانیان لەدەست دا و شەش كەسی دیكەش بریندار بوون.
كاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران بە پەیامی ڕاگەیاند، ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری "پیكاب دێر" بووە و لە شوێنێكی زۆر سەختدا هەڵدێراوە و سەرجەم قوربانییەكانیش ئەندامی یەك خێزانن.
وتیشی، بەهۆی توندیی ڕووداوەكەوە، دوو لە سەرنشینەكان دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە و شەشەكەی دیكەش بە سەختی بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشدا، كە تیمەكانی بەرگریی شارستانی دوای ئاگاداركردنەوەیان، شانبەشانی تیمە پزیشكییەكان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و توانیویانە بریندارەكان بۆ وەرگرتنی چارەسەری خێرا ڕەوانەی نەخۆشخانە بكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە