پێش 4 هەفتە 86 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا: هاتوچۆ لە گەرووی هورمز دەستپێبكاتەوە گەمارۆی سەر ئێران هەڵدەگیرێت

پەیام 

گفتوگۆكانی ئێران و عومان لەبارەی گەرووی هورمز بەرەوپێشچوونی بەدەست هێناوە و پێدەچێت بەمنزیكانە ڕێككەوتنەكە ڕابگەیەنرێت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێكی ئەمریكی بڵاویكردەوە: گفتوگۆكانی نێوان ئێران و عومان لەبارەی گەرووی هورمز و دووبارە دەستپێكردنەوەی هاتوچۆ لەو گەرووە بەرەوپێشچوونی بەدەستهێناوە.

ئەو بەرپرسە ئەمریكیە ڕایگەیاند: واشنتن گەمارۆی سەر بەندەرەكانی ئێران هەڵدەگرێت ئەو كاتەی ڕێككەوتنەكە ڕاگەیەنرا و دووبارە هاتوچۆی كەشتیە بازرگانیەكان لە گەرووی هورمز بەبێ ئاستەنگی دەستی پێكردەوە.

ڕێككەوتنە چاوەڕوانكراوەكەی ئێران و عومان بۆ ماوەی 60 ڕۆژ دەبێت و لەو ماوەیەدا كاردەكرێت بۆ ڕێككەوتنێكی درێژخایەن كە كردنەوەی گەرووی هورمز بەتەواوی زامن بكات شانبەشانی بەردەوامی دانوستانەكان لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران.

ئەمریكا دەیەوێت ئازادی دەریاوانی لە گەرووی هورمز زامن بكات بەبێ سەپاندنی ڕسوماتی تێپەڕبوونی كەشتیەكان یاخود پابەندكردنیان بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی پێشوەختەی تێپەڕبوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 خولەک پێش ئێستا

    سووریا.. میدیاكارێكی دیاری سەردەمی ڕژێمی ئەسەد دەستگیركرا

  • 33 خولەک پێش ئێستا

    ئیسرائیل: تونێلەكانی حزبوڵڵا لە بەشێك لە بەرزاییەكانی باشووری لوبنان پاككرانەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەمریكا هێرشى وشکانى بكات لە هەفتەیەکدا 1000 سەرباز بەدیل دەگرین

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتۆن داوای ڕێككەوتنێكی نوێ و گشتگیرتر لەگەڵ ئێران دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە شەڕی هێزەكانی حكومەتی یەمەن و حووسییەكاندا 80 كەس كوژران

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەتۆمەتی بێڕێزیكردن بە ئەردۆغان، داودئۆغڵو دادگایی دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بنكه‌كانی ئه‌مریكامان له‌ ئیمارات و كوه‌یت بۆردومان كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: سوپای ئەمریکا خۆی بۆ بەردەوامی جەنگ لەگەڵ ئێران ئامادە کردووە

سەرەتا