08/08/2026 354 جار خوێنراوەتەوە

دادگای ئەمریكا دروستكردنی هۆڵێكی ئاهەنگگێڕانی ڕاگرت كە تێچووەكەی 400 ملیۆن دۆلارە

پەیام 

دادگایەكی ئەمریكا ئیدارەی ترەمپی ناچار كرد كارەكانی دروستكردنی هۆڵێكی ئاهەنگگێڕانی 400 ملیۆن دۆلاری ڕابگرێت.

دادگایەكی تێهەڵچوونەوەی ئەمریكا بڕیاری دا ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ كارەكانی دروستكردنی هۆڵێكی گەورەی ئاهەنگگێڕان لە كۆشكی سپی ڕابگرێت، كە تێچووەكەی 400 ملیۆن دۆلارە، دادگاكە لە بڕیارەكەیدا جەختی كردەوە كە "هەر سەرۆكێك تەنیا دانیشتوویەكی كاتیی كۆشكی سپییە نەك خاوەنی"، بۆیە بۆی نییە بەبێ ڕەزامەندی كۆنگرێس گۆڕانكاریی جەوهەری لەو شوێنەوارە مێژووییەدا بكات.

ئەم بڕیارە دوای سكاڵایەكی "دامەزراوەی نیشتمانی بۆ پاراستنی شوێنەوارە مێژووییەكان" دێت، كە دژی ڕووخاندنی باڵی ڕۆژهەڵاتی كۆشكی سپی و دروستكردنی هۆڵێكی 8 هەزار مەتر دووجایی وەستانەوە. 

دۆناڵد ترەمپ لە كاردانەوەیەكدا بڕیارەكەی بە "ترسناك، سیاسی و نایاسایی" وەسف كرد و ڕایگەیاند كە ڕاستەوخۆ تانە لە بڕیارەكە دەگرن لە دادگای باڵای وڵات. 

ئەم پڕۆژەیە بەشێك بوو لە هەوڵەكانی ترەمپ بۆ گۆڕینی دیزاینی تەلارە حكومییەكان لە واشنتن، كە پێشتریش بەهۆی بڕیاری دادگاوە ناوی ترەمپ لەسەر ناوەندی كێنیدی بۆ هونەرە نمایشكارییەكان لابرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پەكین.. بۆ دەستبەسەردانەگرتنیان، خاوەن درۆنەكان بەپەلە درۆنەكانیان دەفرۆشن

  • پێش 2 هەفتە

    ئەو كەشتییە تایلەندییەی لە هورمز بە ئامانج گیرا بووەتە جێی یاریی منداڵان

  • پێش 3 هەفتە

    خواست لەسەر سەهۆڵی ژاپۆنی لە چێشتخانە گرانبەهاكانی جیهان زیاد بووە

  • پێش 3 هەفتە

    هەڵۆیەك لە پێشانگەی ئەبووزەبی بە زیاترلە 400 هەزار دۆلار فرۆشرا

  • 22/08/2026

    نزیکەى نۆ هەزار بەساڵاچوو لە كۆریای باشوور تەمەنیان لە سەرووى 100 ساڵەوەیە

  • 21/08/2026

    لە ئەڵمانیا بەهۆى گەرماوە 14 هەزار گیانلەدەستدان لە چوار مانگدا تۆمار كراون

  • 14/08/2026

    بەلجیكا.. لەژێر دیوارێكدا گەنجینەیەكی زێڕ بە بەهای نزیكەی 9 ملیۆن یۆرۆ دۆزرایەوە

  • 09/08/2026

    لەکاتى نەشتەرگەرییەکدا لە یابان بومەلەرزەیەک ڕوویداو پزیشکەکان نەخۆشەکە جێناهێڵن

سەرەتا