پێش 4 هەفتە 221 جار خوێنراوەتەوە

کەشتییەکان لە گەرووى بابولمەندەب فێڵ بەکاردێنن تاوەکو لە هێرشەکان پارێزراوبن

پەیام 

 کەشتییە نەوتهەڵگرەکان بۆ دووركەوتنەوە لە هێرشی حوسییەكان لە گەرووى بابولمەندەب پەنا دەبەنە بەر فێڵكردن.

ئاژانسی بلومبێرگ ئاشكرای كردووە كە کەشتییەکانى نەوت بۆ دووركەوتنەوە لە هێرشی حوسییەكان، پەنا بۆ فێڵی گۆڕینی شوێنی مەبەست دەبەن.

كەشتییەكان بۆ باركردنی نەوتی سعوودیە دەچنە بەندەرەكان، بەڵام لە ئامێرەكانیاندا ناوی میسر یان كەناڵی سویس وەك شوێنی مەبەست دەنووسن بۆ ئەوەی نەبنە ئامانج. 

هەندێك لە تانكەرەكان وەك "سی ماجێستی" ئامێرەكانی شوێنكەوتنیان دەكوژێننەوە تاوەكو بە نهێنی لە بەندەرەكانی سعوودیە نەوت باربكەن. 

ئەم ڕێكارانە وەك هەوڵێك لەلایەن كۆمپانیاكانی گواستنەوەی وزە دەبینرێت بۆ پاراستنی كەشتییەكان لەو هێرشە چەكدارییانەی كە لە ناوچەكەدا ڕوودەدەن.

هاوکات داتاكانی كۆمپانیای "كێپلەر" ئاماژە بەوە دەكەن كە جووڵەی تانكەرەكانی نەوت لە گەرووی هورمز بە ڕێژەی 33% دابەزیوە و دوێنێ تەنیا 8 گەشت تۆماركراون، كە زۆربەیان ڕێڕەوی ئێرانییان بەكارهێناوە. 

لە بەرامبەردا، هاتووچۆ لە گەرووی بابولمەندەب بە ڕێژەی 18% زیادی كردووە و گەیشتووەتە 26 كەشتی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 23 خولەک پێش ئێستا

    سووریا.. میدیاكارێكی دیاری سەردەمی ڕژێمی ئەسەد دەستگیركرا

  • 35 خولەک پێش ئێستا

    ئیسرائیل: تونێلەكانی حزبوڵڵا لە بەشێك لە بەرزاییەكانی باشووری لوبنان پاككرانەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەمریكا هێرشى وشکانى بكات لە هەفتەیەکدا 1000 سەرباز بەدیل دەگرین

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتۆن داوای ڕێككەوتنێكی نوێ و گشتگیرتر لەگەڵ ئێران دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە شەڕی هێزەكانی حكومەتی یەمەن و حووسییەكاندا 80 كەس كوژران

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەتۆمەتی بێڕێزیكردن بە ئەردۆغان، داودئۆغڵو دادگایی دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بنكه‌كانی ئه‌مریكامان له‌ ئیمارات و كوه‌یت بۆردومان كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: سوپای ئەمریکا خۆی بۆ بەردەوامی جەنگ لەگەڵ ئێران ئامادە کردووە

سەرەتا