پێش 4 هەفتە 236 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا: ڕێککەوتنى نوێ بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز نرخەكانی وزە دادەبەزێنێت

پەیام

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پێشبینی دەكات بەمزووانە ڕێككەوتنێكی كاتی بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز واژوو بكرێت، ئەوەش هۆکار دەبێت بۆ دابەزینى نرخەكانی وزە.  

سكۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریكا ڕایگەیاند، پێدەچێت لە چەند كاتژمێری داهاتوودا ڕێككەوتنێك بێتە ئاراوە بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز بۆ ماوەی 30 تا 60 ڕۆژ، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی نرخەكانی وزە لە جیهاندا. 

بێسێنت ئاماژەی بەوە كرد كە واشنتن لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنی "تووڕەیی ئابوورییەوە" ئێرانی لە ڕووی داراییەوە خنكاندووە، بە جۆرێك ڕێژەی هەڵاوسان لەو وڵاتە گەیشتووەتە 150% بۆ 180% و تاران توانای دابینكردنی مووچەی سوپاكەی نەماوە.

وەزیری گەنجینە جەختی كردەوە كە گەرووی هورمز وەك پێشوو نامێنێتەوە، چونكە ئێرانییەكان وەك خاڵێكی فشار بۆ پەكخستنی دەریاوانی بەكاریان هێناوە. 

ناوبراو ڕوونیكردەوە كە هاوشانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی "تووڕەیی داستانی"، وەزارەتی گەنجینە سەركەوتوو بووە لە جێبەجێكردنی جەنگی ئابووری دژی ئێران. 

ئەم پەرەسەندنانە لە كاتێكدایە كە ئەمریكا هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە بۆ بێهێزكردنی تواناكانی تاران و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەكانی ناوچەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 خولەک پێش ئێستا

    سووریا.. میدیاكارێكی دیاری سەردەمی ڕژێمی ئەسەد دەستگیركرا

  • 26 خولەک پێش ئێستا

    ئیسرائیل: تونێلەكانی حزبوڵڵا لە بەشێك لە بەرزاییەكانی باشووری لوبنان پاككرانەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەمریكا هێرشى وشکانى بكات لە هەفتەیەکدا 1000 سەرباز بەدیل دەگرین

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتۆن داوای ڕێككەوتنێكی نوێ و گشتگیرتر لەگەڵ ئێران دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە شەڕی هێزەكانی حكومەتی یەمەن و حووسییەكاندا 80 كەس كوژران

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەتۆمەتی بێڕێزیكردن بە ئەردۆغان، داودئۆغڵو دادگایی دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بنكه‌كانی ئه‌مریكامان له‌ ئیمارات و كوه‌یت بۆردومان كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: سوپای ئەمریکا خۆی بۆ بەردەوامی جەنگ لەگەڵ ئێران ئامادە کردووە

سەرەتا