07/08/2026 358 جار خوێنراوەتەوە

هاتووچۆی تانكەرە نەوتەكان لە گەرووی هورمز کەمیکرد و لە بابولمەندەب زیادیكرد

پەیام 

ئاستی هاتووچۆی تانكەرەكانی نەوت لە گەرووی هورمز دابەزی و جووڵەی كەشتییەكان لە گەرووی بابولمەندەب زیادی كرد.

كۆمپانیای "كێپلەر" بۆ شوێنكەوتنی جووڵەی كەشتییەكان ڕایگەیاند، ئەم هەفتەیە ئاستی هاتووچۆی تانكەرەكانی نەوتی خاو لە گەرووی هورمز بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە، بەپێی ئامارەكان، تەنیا 6 تانكەر گەرووەكەیان جێهێشتووە، 21 كەشتیش چوونەتە ناو گەرووەكە كە زۆربەیان ڕێڕەوی ئێرانییان بەكارهێناوە.

لە بەرامبەردا، گەرووی بابولمەندەب بوژانەوەیەكی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، ڕۆژی پێنجشەممە 26 كەشتی تێپەڕیون، لە كاتێكدا ڕۆژی پێشتر تەنیا 7 كەشتی بوون. 

ئەم گۆڕانكارییانە لە كاتێكدایە كە بەهۆی گرژییە ئەمنییەكانی ناوچەكەوە، كۆمپانیاكانی گواستنەوە و دڵنیایی بە وریاییەوە مامەڵە دەكەن و بەشێكیان گەشتەكانیان دواخستووە یان ڕێڕەوەكەیان گۆڕیوە.

گەرووی هورمز بە یەكێك لە گرنگترین شاڕێگەكانی وزەی جیهان دادەنرێت، چونكە لە بارودۆخی ئاساییدا پێنج یەكی نەوتی جیهان لە ڕێگەی دەریاوە بەو گەرووەدا تێپەڕ دەبێت. ئێستا بەهۆی تێكچوونی دۆخی ئەمنییەوە، هێڵەكانی گواستنەوەی وزە لە ناوچەكەدا كەوتوونەتە ژێر كاریگەریی ئەو ئاڵۆزییانەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبه‌ی پزیشكیان به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێده‌كه‌وێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاتووچۆی کەشتییەکان لە هورمز بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    چەندین تەقینەوە لە سەربازگەیەکی سوپای سووریا ڕووی دا و چوار کەس برینداربوون

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئاماده‌كاریمان بۆ جه‌نگێكی درێژخایه‌ن كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێكی باڵای ئێران داوای هێوركردنەوەی وتارەكان دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    قودس.. 100 جولەكەی ئۆردوگانشین هەڵیانكوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کەناری خۆراوا... تەقە کرا و ئیسرائیلییەک کوژرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    قالیباف: تا مه‌رجه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێن گه‌رووی هورمز ناكه‌ینه‌وه‌

سەرەتا