2 کاتژمێر پێش ئێستا
129 جار خوێنراوەتەوە
بەهۆى شکستهێنان لە هێرشەکانى سەر ئێران، سەرۆكی مۆساد دوو بەرپرسی لە كار لادا
پەیام
میدیای ئیسرائیلی دەڵێت، بەهۆی شكستهێنان لە پلانی گۆڕینی دەسەڵاتی ئێران لە ڕێگەی بەكارهێنانی هێزە كوردییەكانەوە، سەرۆكی مۆساد دوو بەرپرسی باڵای دەزگاكەی دوور خستەوە.
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كردەوە، ڕۆمان گۆفمان، سەرۆكی نوێی مۆساد، دوو لە باڵاترین بەرپرسانی دەزگاكەی لە كار لاداوە كە بە "داڕێژەرانی پلانی شكستهێنراوی ڕووخاندنی حكومەتی ئێران" ناسراون.
یەكێك لەو بەرپرسانە سەرۆكی فەرمانگەی هەواڵگری و ئەوی دیكەیان سەرۆكی بەشی ئێران بووە لە نێو مۆساد بەبێ ئەوەی ناوەكانیان لە میدیای عیبری بڵاو بكرێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەكان، پلانەكە لەسەر بنەمای هاندانی ناڕەزایەتییەكان و بەكارهێنانی گرووپە كوردییەكان داڕێژابوو بۆ دزەكردنە ناو ئێران، ئەوەش دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرش دەكاتە سەر پێگە سەربازییەكانی ئێران لە نزیك سنووری عێراق و هەرێمی كوردستان.
پێشتر بنیامین نەتانیاهوو ئەم پلانەی خستبووە بەردەم دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەوەی ڕازی بكات هێرش بكاتە سەر تاران.
هەرچەندە باس لەوە دەكرێت لادانیان لە چوارچێوەی گۆڕانكارییە ئیدارییەكانی گۆفمان بووە كە لە مانگی حوزەیران جێگەی داود بەرنیع-ی گرتەوە، بەڵام كەناڵی 12ی ئیسرائیلی جەخت دەكاتەوە كە هۆكاری سەرەكی بۆ شكستی ئەو پلانە ئۆپەراسیۆنە دەگەڕێتەوە كە نەیتوانی ئامانجەكەی بپێكێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە