2 کاتژمێر پێش ئێستا 78 جار خوێنراوەتەوە

پڕۆژەیاسای تایبەت بە پڕۆسەی ئاشتی ڕەوانەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی توركیا كرا

پەیام 

پڕۆژەیاسای تایبەت بە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە ناونێشانی “پتەوکردنی یەکگرتنی نەتەوەیی و یەکپارچەیی کۆمەڵایەتی" لە چوارچێوەی قۆناغی توركیای بێ تیرۆردا، دوای تاوتوێكردنی لە لایەن ئەندامانی لیژنەی داد لە پەڕلەمانی توركیادا، پەسەند كرا.

لەسەر بنەمای ئەم پڕۆژەیاسایە، لە ئەگەری پەسەندی دامەزراوە ئەمنییەكانی توركیا لەسەر بنەمای هەڵوەشاندنەوەی كۆی چالاكییەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و لق و پۆپەكانی و ڕادەستكردنەوەی چەك و تەقەمەنییەكانیان، لێكۆڵینەوە و سزاكان و جێبەجێكردنی بڕیارەكانی بەسەریاندا دوا دەخرێت.

جێبەجێكردنی ئەو ڕێكارانەش بەندە بە بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی توركیا و بڵاوبوونەوەی بڕیارەكە لە ڕۆژنامەی فەرمیدا.

كۆمسیۆنی داد لە پەرلەمانی توركیا دوای 17 كاتژمێر و نیو، پڕۆژە یاساكەی پەسەند و بە نزیكەی واژووی 360 پەڕلەمانتار و بە مەبەستی پەسەندكردنی لە دیوانی پەڕلەمان ڕەوانەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كردەوە.

بەپێی پڕۆژەیاساكە، پێداچوونەوە بەو تاوانانەی سزاكەی كەمترە لە 15 ساڵ، بۆ پێنج ساڵ دوا دەخرێت و ئەوانەشی لە 15 ساڵ زیاترن، یان هەتاهەتایی و قورسترن، بۆ 10 ساڵ دوا دەخرێت.

ئەو یاسایە ئەوانەش ناگرێتەوە كە تاوانبارن بە كوشتنی بەئەنقەست و چالاكی نێو ڕێكخراوەكە بەر لە حوزەیرانی 2005 كە بە بەندكردنی هەتا هەتایی، یان سزای قورستر، سزا دراون.

لەسەر بنەمای ئەم پڕۆژەیاسایەش دەستەیەك لە جێگری سەركۆمار و ئەندامێتی وەزیرانی داد، دەرەوە، ناوخۆ، بەرگری، سكرتێری سەرۆكایەتی كۆمار، سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی و سكرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی پێك دێت و ئەركی چاودێری چۆنێتی جێبەجێكردنی یاساكە دەبێت. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پڕۆژەیاسای تایبەت بە پڕۆسەی ئاشتی ڕەوانەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی توركیا كرا

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆری ئاوی دووکان - سلێمانی شکا و چاککردنەوەکەشى سێ ڕۆژ دەخایەنێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    چۆمان.. لە هەڵدێرانی پیكابێکدا دوو کەس گیانیانلەدەستدا و شەش کەسیش برینداربوون

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هه‌فته‌یەی سلێمانی زیاترلە حەوت ملیارە و بەڕێژەیەکى زۆر کەمیکردووە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. 23 هەزار خوێندکارى پۆلی 12 بەشدارى خولى دووەمى تاقیکردنەوەکان دەکەن

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانەغاز: فرۆشتنی غازی كۆرمۆر بە عێراق پێویستی بە ڕەزامەندیی هەرێم نەبووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی بێئاوییەوە دانیشتووانی گەڕەكی موكریان لە سلێمانی گردبوونەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هەرێم: بڕیاری تاكلایەنانەى ناردنی غاز بۆ بەغدا بەبێ ڕەزامەندی ئێمە پێشێلکارییە

سەرەتا