1 کاتژمێر پێش ئێستا
113 جار خوێنراوەتەوە
لێدوانێکى نەتەنیاهوو دەربارەی داهاتووی بەریتانیا توڕەیی زۆری لێكەوتووەتەوە
پەیام
سەرۆكوەزیرانی قەوارەی ئیسرائیل هۆشداری دەدات لە بوونی بەریتانیا بە "كۆمارێكی ئیسلامی" و ئەمەش شەپۆلێكی ناڕەزایەتی توندی لێكەوتەوە.
لێدوانێكی نوێی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆكوەزیرانی قەوارەی ئیسرائیل، دەربارەی داهاتووی بەریتانیا بە كاردانەوەی گەورەی لێكەوەتەوە، كاتێك لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕادیۆی سوپای زایۆنی ئاماژەی بەوە كرد، كە ڕەنگە بەریتانیا لە داهاتوودا ببێتە یەكەم "كۆماری ئیسلامی خاوەن چەكی ئەتۆمی"، ئەمەش وەك ئاماژەیەك بۆ زیادبوونی ژمارەی موسڵمانان لەو وڵاتەدا.
ئەم لێدوانانە توڕەیی زۆری لە بەریتانیا لێكەوتەوە؛ بیرس مۆرگان، میدیاكاری ناسراو، ناتانیاهۆی بە "گێل" وەسف كرد، هەروەها لۆرد گاڤین باروێل وتی ئەم قسانە "ئیسلامۆفۆبیایەكی ئاشكرایە".
نووسەر ویلیام داڵ ریم پڵیش نەتەنیاهۆی بە بڵاوكردنەوەی گوتاری ڕەگەزپەرستی تۆمەتبار كرد.
ڕەخنەگران پێیان وایە ناتانیاهۆ گۆڕانكاری دیمۆگرافی و هەڕەشەی ئەمنی تێكەڵ كردووە، لە كاتێكدا نزیكەی چوار ملیۆن موسڵمان لە بەریتانیا دەژین كە تەنها 6%ـی كۆی دانیشتووان پێكدەهێنن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە