1 کاتژمێر پێش ئێستا
51 جار خوێنراوەتەوە
لاڤرۆڤ: ئەمریكا تێوەگلانی گەورەی لە هێرشەكانی ئۆكرانیا بۆ سەر ڕووسیا هەیە
پەیام
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند واشنتن دەستێكی باڵای لە هێرشەكانی ئۆكرانیا هەیە و مۆسكۆ چاوەڕێی وەڵامێكی فەرمییە.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی پێیوایە ئەمریكا تێوەگلانێكی گەورەی لە هێرشەكانی ئۆكرانیا بۆ سەر خاكی ڕووسیا هەیە و ئاماژەی بەوە كرد كە پشتیوانییەكانی واشنتن بۆ كیێڤ پێدانی زانیاریی هەواڵگریش دەگرێتەوە، بۆیە مۆسكۆ داوای ڕوونكردنەوەی لەبارەی ڕۆڵی ئەمریكا لە ڕێكخستنی هێرشەكان بۆ سەر ئامانجە سەربازی و مەدەنییەكان كردووە و چاوەڕێی وەڵامە.
لە لایەكی دیكەوە، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاشكرای كرد كە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕووسیا ئامادەیە جارێكی دیكە پێشوازی لە نێردەكانی دۆناڵد ترەمپ بكات، بەڵام گومانی نیشان دا لەوەی كە ئایا چ پێشنیازێكی نوێیان پێیە.
هاوكات جەختی كردەوە كە مۆسكۆ هەوڵەكانی چڕتر دەكاتەوە بۆ تێكشكاندنی ئەو بارە سەربازییانەی لە ڕۆژئاواوە بۆ ئۆكرانیا دەنێردرێن، ئەمەش لە كاتێكدایە كە سوپای ئۆكرانیا بەدەست كەمیی چەك و مووشەكەكانی بەرگریی ئاسمانییەوە دەناڵێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە