2 کاتژمێر پێش ئێستا
110 جار خوێنراوەتەوە
دواى بومەلەرزەکەى ئیندۆنیزیا دانیشتووانى کەناراوەکان ماڵەکانیان چۆڵدەکەن
پەیام
بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.7 پلە بە پێوەری رێختەر بەیانى ئەمڕۆ کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی ئیندۆنیزیای هەژاند و بەهۆیەوە جگەلە زیانى گیانى و ماددى دانیشتووانى ناوچەکەش ماڵەکانیان چۆڵدەکەن.
لەدواى بومەلەرزەکە دەسەڵاتدارانی ئیندۆنیزیا، داوایان لە دانیشتووانی ناوچە کەنارییەکانی دورگەی فلۆریس کرد دەستبەجێ ماڵەکانیان چۆڵ بکەن و بەرەو ناوچە بەرزەکان بڕۆن.
بێرتۆن سوار پێلیتا پانجایتان، وتەبێژی ئاژانسی رووداوە نەخوازراوەکانی ئەندۆنیزیا لە جاکارتاوە رایگەیاند، تیمەکان خەریکی کۆکردنەوەی زانیاریی وردترن بۆ راگەیاندنی ئاماری کۆتایی قوربانییان و قەبارەی وێرانیی باڵەخانەکان.
هەر سەبارەت بە زیانەکانى بومەلەرزەکە ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا لەسەر زاری بەرپرسێك لە پڕۆسەكانی گەڕان و ڕزگاركردنی ئیندۆنیزیاوە بڵاوی كردەوە: ئاماری بوومەلەرزەكە لە ئێستادا بۆ 20 حاڵەتی گیانلەدەستدان و برینداربوونی شەش كەسی دیكە بەرز بووەتەوە و پڕۆسەی گەڕان و ڕزگاركردنی زیندووانیش لەژێر داروپەردوودا بەردەوامە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە