2 کاتژمێر پێش ئێستا
51 جار خوێنراوەتەوە
واشنتن ئامادەكاری دەكات توندترین ڕێكاری ئابووری دژی ئێران بگرێتەبەر
پەیام
واشنتن ئامادەكاری دەكات هەفتەی داهاتوو توندترین و بێوێنەترین ڕێكاری ئابووری لە مێژوودا دژی ئێران بگرێتەبەر.
سكۆت بیسێنت، وەزیری خەزێنەی ئەمریكا ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی خۆی بۆ سەپاندنی زنجیرەیەك سزای ئابووری "بێوێنە" بەسەر تاراندا ئامادە دەكات، كە لە مێژووی گۆشەگیری ئابووری هیچ وڵاتێكدا هاوشێوەیان نەبووە.
بیسێنت ئاماژەی بەوە كرد كە ستراتیژی نوێی ئەمریكا لەسەر دوو تەوەر كار دەكات؛ یەكەمیان توندكردنەوەی گۆشەگیری ئابووری لە ڕێگەی بەئامانجگرتنی سەرچاوەكانی داهاتی ئێران، دووەمیان بەردەوامبوونی گەمارۆی دەریایی كە جووڵەی بازرگانی و گواستنەوەی ئەو وڵاتە بەتەواوی سنووردار دەكات.
هەرچەندە وەزیری خەزێنە وردەكاری كەرتە سزادراوەكانی ئاشكرا نەكرد، بەڵام ئەم هەنگاوە هاوكاتە لەگەڵ هەڕەشەكانی واشنتن بۆ بەردەوامبوونی گەمارۆدانی بەندەرەكانی ئێران بۆ ماوەیەكی نادیار.
ئەم پەرەسەندنانە نیگەرانی زۆری لە بازاڕەكانی وزەدا دروست كردووە و بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، چونكە وەبەرهێنەران لە پچڕانی دابینكردنی وزە لەسەر ئاستی جیهان دەترسن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە