2 کاتژمێر پێش ئێستا
198 جار خوێنراوەتەوە
کەشناسێک: شەپۆلێکی سارد و بارانی بەخوڕ ڕوو لە هەرێم و وڵاتانى دراوسێ دەکات
پەیام
کەشناسێک پێشبینى دەکات لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ و هەورەبروسکە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ بگرێتەوە.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی، لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت "بەهۆی دروستبوونی بارستە هەوایەکی سارد لە چینەکانی سەرەوەی بەرگەهەوای دەریای ناوەڕاستەوە، لەم چەند ڕۆژەدا زۆرینەی ناوچەکانی تورکیا و باکووری ڕۆژئاوای سووریا رووبەڕووی بارانی بەخوڕ، هەورەبروسکە و مەترسی دروستبوونی لافاو دەبنەوە".
دەشڵێت "کاتی گەیشتنى شەپۆلەکە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق لە ڕۆژی سێشەممە (١٨ی ئاب) دەبێت، بەهۆیەوە پلەکانی گەرما ٣ بۆ ٥ پلەی سیلیزی نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.
ئەو کەشناسە پێشبینیشى کردووە، کە کاریگەرییەکانی ئەم شەپۆلە تا ٢٠ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
لەلایەکی ترەوە، بە گوێرەى پێشبینی پسپۆڕانی کەشناسی، وەرزی پایزی ئەمساڵ پێشوەختە دەستپێدەکات و بڕێکی باش و پێویست باران دەبارێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە