2 کاتژمێر پێش ئێستا
59 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: گرانبوونی بەنزین داوای لێبووردنى ناوێت و بۆ ڕێگریكردنە لە ئێران
پەیام
سەرۆكی ئەمریكا ڕەتی كردەوە لە بەرانبەر گرانبوونی بەنزین داوای لێبووردن بكات و دەڵێت: باجەكەی بۆ ڕێگریكردنە لە ئێران.
لە وتارێكیدا لە ئەكادیمیای پۆلیسی "ناسۆ" لە نیویۆرك، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا جەختی كردەوە "هەرگیز داوای لێبووردن لە بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی ناكات".
ترەمپ ئاماژەی بەوە كرد "پێویستە ئەمریكییەكان ئەم زیادبوونە وەك باجی ڕێگری لە ئێران بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەكی ئەتۆمی قبوڵ بكەن".
ترەمپ ڕایشیگەیاند: "كاتێك بڕێكی كەم پارەی زیادە بۆ بەنزین دەدەن، تێبگەن كە ئەوە دەكەن تاوەكو دەوڵەتێكی شەڕخواز نەبێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی".
هەروەها گەمارۆكانی سەر ئێرانی بە "دیوارێكی پۆڵاین" وەسف كرد كە ناتوانرێت ڕابگیرێت.
بەپێی ئامارەكان، نرخی گاڵۆنێك بەنزین كە 3.7 لیترە بۆ 4.50 دۆلار و دیزڵ بۆ 5.64 دۆلار بەرز بووەتەوە، هاوكات ڕێژەی هەڵاوسان لە مانگی نیساندا گەیشتووەتە 3.8 % كە تێیدا تێچووی وزە زیاتر لە 40%ی تێچووە گشتییەكانی پێك هێناوە، ئەمەش بەرزترین ئاستی سێ ساڵی ڕابردووی ئەمریكایە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە