2 کاتژمێر پێش ئێستا 106 جار خوێنراوەتەوە

گەرووی هورمز بەرەو پەککەوتن چووە و جووڵەی كەشتیوانیی گەیشتووەتە لەسەدا 17

پەیام 

گەرووی هورمز ڕووبەڕووی ئیفلیجبوون بووەتەوە و جووڵەی كەشتیوانیی تێیدا بۆ 17 لەسەد دابەزیوە.

دەستەی ئۆپڕاسیۆنە بازرگانییە دەریایییەكانی بەریتانیا ئاماری شۆكهێنەری لەبارەی جوڵەی كەشتیوانی لە گەرووی هورمز بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: ئاستی تێپەڕبوونی كەشتییەكان تەنها 17%ی دۆخی بەر لە جەنگ و گرژیییەكانە.

دەستەكە ڕایشیگەیاندووە: لە ماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردووشدا تەنها 151 كەشتی بەو گەرووەدا تێپەڕیون، ئەمەش پەككەوتنی یەكێك لە گرنگترین ڕێڕەوە ئاوییەكانی جیهان نیشان دەدات. 

هەر بەپێی ئاماری دەستە بەریتانییەكەی بواری بازرگانیی دەریایی لە دوای دەسپێكی جەنگی ئەمریكا و ئێران لە 28ی شوبات، 56 حاڵەتی زیانگەیشتن بە كەشتییەكان لە گەرووی هورمز تۆمار كراون. هەر لەو میانەیەدا هاتووە "ڕێڕەوی كاتیی "باشووری عومان"یش بە مەترسیدارترین ناوچە دادەنرێت، چونكە 16 هێرشی لە كۆی 18 هێرشی موشەكی لەوێ ئەنجام دراون".

بەپێی ڕاپۆرتەكە "كەشتییە نەوتییەكانی پەنەما و لیبیریا زۆرترین هاتوچۆیان كردووە، لە كاتێكدا هیچ كەشتییەكی ئەمریكی بە گەرووەكەدا تێنەپەڕیوە، هەر چەندە ئاستی هاتوچۆ بەراورد بە هەفتەی ڕابردووش كەمێك باشتر بووە، بەڵام هێشتا مەترسییەكان و خاوبوونەوەی بازرگانی لەو ناوچەیەدا بەردەوامە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 خولەک پێش ئێستا

    واشنتۆن چاودێریی گواستنەوەی نایاسایی كاڵا چینییەكان لە وڵاتانە دەكات

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا ئاگربەستی لە دەریای ڕەش و گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنی دانەوێڵە ڕەت كردەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: گرانبوونی بەنزین داوای لێبووردنى ناوێت و بۆ ڕێگریكردنە لە ئێران

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەرووی هورمز بەرەو پەککەوتن چووە و جووڵەی كەشتیوانیی گەیشتووەتە لەسەدا 17

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆشكی سپی: لێدوانەکەى ترەمپ لەسەر گەرووى هورمز تەنها بۆ گاڵتە بووە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لاڤرۆڤ: ئەمریكا تێوەگلانی گەورەی لە هێرشەكانی ئۆكرانیا بۆ سەر ڕووسیا هەیە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواى بومەلەرزەکەى ئیندۆنیزیا دانیشتووانى کەناراوەکان ماڵەکانیان چۆڵدەکەن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لێدوانێکى نەتەنیاهوو دەربارەی داهاتووی بەریتانیا توڕەیی زۆری لێكەوتووەتەوە

سەرەتا