1 کاتژمێر پێش ئێستا 110 جار خوێنراوەتەوە

كۆشكی سپی: لێدوانەکەى ترەمپ لەسەر گەرووى هورمز تەنها بۆ گاڵتە بووە

پەیام 

لێدوانێکى سەرۆکى ئەمریکا کە وتبووى گەرووى هورمزى بە خاکى ئەمریکا دەناسێنێت، کاردانەوەى توندى ئێرانى لێکەوتەوە و كۆشكی سپییش دەڵێت: سەرۆك گاڵتەى كردووە.

كازم غەریبئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، بە توندی وەڵامی لێدوانەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكای سەبارەت بە گەرووی هورمز دایەوە و ڕایگەیاند: ئەو ناوچەیە بە تویت، فڕۆكەهەڵگر، یان وتاری هەڵبژاردن داگیر ناكرێت. 

غەریب ئابادی جەختی كردەوە "گەرووی هورمز بە ئێرانی دەمێنێتەوە و تەنها بە فەرمانی تاران دەكرێتەوە، یان دادەخرێت"، هەروەها وتیشی: گەمارۆكان لەو ڕێڕەوەدا بەردەوام دەبن تا ئەو كاتەی واشنتۆن لە هەڵوێستەكانی پاشەكشە دەكات.

ئەم كاردانەوەیە دوای ئەوە هات كە دوێنێ هەینی سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاندبوو كە بەم زووانە گەرووی هورمز وەك "خاكی ئەمریكا" دەناسێنێت.  

دوابەدوای ئەو لێدوانە، بەرپرسێكی كۆشكی سپی بە ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ڕاگەیاند: قسەكانی ترەمپ تەنها "بۆ (شۆخی)، گاڵتە" بوون و مەبەستی ڕاستەقینەی لەپشت نەبووە. 

سەرەڕای ئەمەش، ئێران دووپاتی دەكاتەوە هیچ كەشتییەك بێ مۆڵەت و چاودێری ئەوان ناتوانێت بەو گەرووەدا تێپەڕێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 54 خولەک پێش ئێستا

    ڕووسیا ئاگربەستی لە دەریای ڕەش و گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنی دانەوێڵە ڕەت كردەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: گرانبوونی بەنزین داوای لێبووردنى ناوێت و بۆ ڕێگریكردنە لە ئێران

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەرووی هورمز بەرەو پەککەوتن چووە و جووڵەی كەشتیوانیی گەیشتووەتە لەسەدا 17

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆشكی سپی: لێدوانەکەى ترەمپ لەسەر گەرووى هورمز تەنها بۆ گاڵتە بووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لاڤرۆڤ: ئەمریكا تێوەگلانی گەورەی لە هێرشەكانی ئۆكرانیا بۆ سەر ڕووسیا هەیە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواى بومەلەرزەکەى ئیندۆنیزیا دانیشتووانى کەناراوەکان ماڵەکانیان چۆڵدەکەن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لێدوانێکى نەتەنیاهوو دەربارەی داهاتووی بەریتانیا توڕەیی زۆری لێكەوتووەتەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەپەگە: تا ئازادبوونی ئۆجالان بەبێ وەستان بەردەوام دەبین

سەرەتا