1 کاتژمێر پێش ئێستا 83 جار خوێنراوەتەوە

ڕووسیا ئاگربەستی لە دەریای ڕەش و گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنی دانەوێڵە ڕەت كردەوە

پەیام

ڕووسیا پێشنیازێكی ئاگربەستی لە دەریای ڕەش ڕەت كردەوە و ئۆكرانیای بە تێكدانی ئاسایشی كەشتیوانی و بازرگانی تۆمەتبار كرد.

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژى 14ى 8ى 2026 ڕایگەیاند، "هیچ ئاگربەستێكی كاتی لە دەریای ڕەش قبوڵ ناكەن، چونكە دەرفەت بە ئۆكرانیا دەدات بۆ ڕێكخستنەوەی هێزەكانی". 

ئۆكرانیاشی بەوە تۆمەتبار كرد كە دەیەوێت ئاسایشی كەشتیوانی مەدەنی تێك بدات بۆ درێژكردنەوەی جەنگ، هاوكات ڕەتی كردەوە هیچ پێشنیازێكی فەرمیان لەلایەن توركیاوە پێگەیشتبێت.

ئەم هەڵوێستە دوای ئەوە هات، كە هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا، ئاشكرای كرد كە وڵاتەكەی دەسپێشخەرییەكی بۆ وەستاندنی شەڕ لە دەریای ڕەش پێشكەش بە هەردوولا كردووە. 

لە لایەكی دیكەوە، مۆسكۆ گەڕانەوەی بۆ ڕێككەوتنی هەناردەكردنی دانەوێڵە بە تەواوی ڕەتكردەوە، كە پێشتر لە ساڵانی 2022 و 2023 بە نێوەندگیری توركیا جێبەجێ دەكرا. 

ئەم ئاڵۆزییانە بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی دانەوێڵە لە بازاڕە جیهانییەكان و زیادبوونی هێرشەكان بۆ سەر كەشتییە بازرگانییەكان لە ناوچەكەدا، كە مەترسی لەسەر ئاسایشی خۆراك دروست كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 39 خولەک پێش ئێستا

    واشنتۆن چاودێریی گواستنەوەی نایاسایی كاڵا چینییەكان لە وڵاتانە دەكات

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا ئاگربەستی لە دەریای ڕەش و گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنی دانەوێڵە ڕەت كردەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: گرانبوونی بەنزین داوای لێبووردنى ناوێت و بۆ ڕێگریكردنە لە ئێران

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەرووی هورمز بەرەو پەککەوتن چووە و جووڵەی كەشتیوانیی گەیشتووەتە لەسەدا 17

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆشكی سپی: لێدوانەکەى ترەمپ لەسەر گەرووى هورمز تەنها بۆ گاڵتە بووە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لاڤرۆڤ: ئەمریكا تێوەگلانی گەورەی لە هێرشەكانی ئۆكرانیا بۆ سەر ڕووسیا هەیە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواى بومەلەرزەکەى ئیندۆنیزیا دانیشتووانى کەناراوەکان ماڵەکانیان چۆڵدەکەن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لێدوانێکى نەتەنیاهوو دەربارەی داهاتووی بەریتانیا توڕەیی زۆری لێكەوتووەتەوە

سەرەتا