2 کاتژمێر پێش ئێستا
120 جار خوێنراوەتەوە
ڕووداوەکەى نەینەوا کە 25 قوربانى لێکەوتەوە بەهۆی خەولێكەوتنى شۆفێرەکەوە بووە
پەیام
ڕووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان هەر دوو پارێزگای سەڵاحەددین و نەینەواو 25 قوربانیی لێ كەوتەوە، پۆلیسیش ڕووداوەكە بەهۆی خەولێكەوتنى شۆفێرەکەوە بووە.
لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەنێوان پاسێكی گەشتیاران و بارهەڵگرێك لە باشووری شاری موسڵ سەر بە پارێزگای نەینەوا، نزیك بە سنووریی كارگێڕیی پارێزگای سەڵاحەددین پێنج كەس گیانیان لەدەست دا و نزیكەی 20ی دیكە بریندار بوون.
لەوبارەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی هاتوچۆی عێراق ڕایگەیاند: ڕووداوەكە بەهۆی خەولێكەوتنی شۆفێری پاسەكەوە بووە كە بەو هۆیەوە توانای بەسەر گرتنەوەی ئۆتۆمبێلەكەیدا نەماوە و خۆی بە بارهەڵگرەكەدا داوە، لە ئەنجامدا ئەو ڕووداوەى لێکەوتووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە