1 کاتژمێر پێش ئێستا 32 جار خوێنراوەتەوە

زێلێنسكی: هێرشێكی گەورەمان بۆ سەر چەندین بنكەی سەربازی و نەوتی ڕووسیا ئەنجامدا

پەیام

سەرۆكی ئۆكرانیا هێرشێكی گەورەی هێزەكانی وڵاتەكەی بۆ سەر چەندین بنكەی سەربازی و نەوتی لە قووڵایی خاكی ڕووسیادا ڕاگەیاند.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا، ڕایگەیاند: هێزەكانی وڵاتەكەی بە مووشەكی جۆری "فلامینگۆ" هێرشیان كردووەتە سەر چەندین ئامانجی ستراتیژی لە ناو جەرگەی خاكی ڕووسیادا و یەكێك لە ئامانجەكان دامەزراوەی پیشەسازی "پرۆگریس"ی سەر بە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ڕووسیایە لە ناوچەی سامارا، كە 900 كیلۆمەتر لە سنوورەوە دوورە و پارچەی ئەلیكترۆنی سەربازی بەرهەم دەهێنێت.

زێلێنسكی ئاماژەی بەوەش كردووە "بنكەی ئاسمانی "ساڤاسلێكا" لە ناوچەی نیژنی نۆڤگۆرۆد كراوەتە ئامانج كە فڕۆكە جەنگییەكانی ڕووسیای لێ جێگیر كراوە، لەگەڵ دامەزراوەیەكی نەوتی لە ناوچەی "ئۆست لۆگا" لە نزیك سانت پترسبۆرگ".
 
سەرۆكی ئۆكرانیا ئەم هێرشانەی بە "سەركەوتنێكی باش" وەسف كرد و دیمەنی ڤیدیۆیی هێرشەكانیشی بڵاو كردەوە. 

ئەم ئۆپڕاسیۆنانە نیشانەی زیادبوونی توانای ئۆكرانیان بۆ لێدانی ئامانجە دوورەكان كە زیاتر لە 800 كیلۆمەتر لە سنوورەكانیانەوە دوورن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    زێلێنسكی: هێرشێكی گەورەمان بۆ سەر چەندین بنكەی سەربازی و نەوتی ڕووسیا ئەنجامدا

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆریاى باشوور بۆ کۆریاى باکوور: با وتووێژ بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ دەستپێبکەین

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتۆن چاودێریی گواستنەوەی نایاسایی كاڵا چینییەكان لە وڵاتانە دەكات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا ئاگربەستی لە دەریای ڕەش و گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنی دانەوێڵە ڕەت كردەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: گرانبوونی بەنزین داوای لێبووردنى ناوێت و بۆ ڕێگریكردنە لە ئێران

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەرووی هورمز بەرەو پەککەوتن چووە و جووڵەی كەشتیوانیی گەیشتووەتە لەسەدا 17

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆشكی سپی: لێدوانەکەى ترەمپ لەسەر گەرووى هورمز تەنها بۆ گاڵتە بووە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    لاڤرۆڤ: ئەمریكا تێوەگلانی گەورەی لە هێرشەكانی ئۆكرانیا بۆ سەر ڕووسیا هەیە

سەرەتا