1 کاتژمێر پێش ئێستا
88 جار خوێنراوەتەوە
گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکەی ئیندۆنیزیاوە گەیشتە ٥١ کەس
پەیام
ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە هۆی بوومەلەرزەکەی ئێندۆنیزیا گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەوە بۆ ٥١ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتە ١٠١ کەس.
دەسەڵاتدارانی ئێندۆنیزیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەیان بەوەداوە، ھەڵمەتەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە ناوچەی فلۆریس ڕۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە بەردەوامن کە بەھۆی بوومەلەرزەکە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە بوومەلەرزەکەی ناوچەی فلۆریس گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ ٥١ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ١٠١ کەس.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە، ھەر بەھۆی بوومەلەرزەکەوە، زیاتر لە ٩٠٠ خانوو ڕووخاون و زیانیش بەر ٤٥٠ خانووی دیکە کەوتووە، ھەروەھا پێنج ھەزار کەسیش گوازراونەتەوە بۆ ئەو ناوەندانەی کە بەشێوەیەکی کاتی دابین کراون.
دوێنێ شەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧، ٧ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە ناوچەی فلۆریس ڕۆژھەڵاتی ئیندۆنیزیا ڕووی دا بەدوایدا ٢٣٥ پاشلەرزە ڕوویاندا کە بەھێزترینیان ٦، ٢ پلە بوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە