1 کاتژمێر پێش ئێستا
128 جار خوێنراوەتەوە
ئهمڕۆ وادهی لێكتێگهیشتنهكهی ئهمریكا و ئێران كۆتایی دێت
پهیام
ئەمڕۆ وادەی شەست ڕۆژەی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران بەبێ ڕێککەوتنی کۆتایی یان درێژکردنەوەی کۆتایی هات کە لە ئیسلام ئاباد واژوویان کردبوو، هاوکات گرژییەکانی گەرووی هورمز ڕوویان لە هەڵکشانە و هاتووچۆی کەشتیوانی بەتەواوی کەمبوەتەوە.
لێکتێگەیشتنەکە کە لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ واژۆ کرا و، مەبەست لێی ڕاگرتنی پێکدادانە سەربازییەکان و کـردنەوەی دەرگای گفتوگۆ بوو لەسەر پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، سزاکانی ئەمریکا و ئازادیی کەشتیوانی.
بەپێی بەندەکانی بەڵگەنامەکە کە لەلایەن ئاژانسی ڕۆیتەرزەوە بڵاو کرانەوە، دەبوو لەماوەی شەست ڕۆژدا تاران و واشنتۆن بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی، یانیش بە ڕەزامەندیی هەردوولا ماوەکە درێژ بکرێتەوە.
بهڵام سەرەڕای تێپەڕبوونی وادەکە، واشنتن و تاران هیچ ڕێککەوتنێکی کۆتایی یان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بۆ درێژکردنەوەی لێکتێگەیشتنەکە ڕانەگەیاندووە. لە کاتێکدا سەرچاوە حکومییەکانی پاکستان دهڵێن، کە هەردوو وڵات لەسەر درێژکردنەوەی ماوەکە ڕێککەوتوون بەبێ دیاریکردنی کاتەکەی، بهڵام بەرپرسێکی باڵای ئێران ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە.
ئەو بەرپرسە بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند کە هیچ دانوستانێک بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست لە ئارادا نییە، جەختیشی کردەوە کە پێویستە ئەمریکا بە خشتەیەکی کاتیی ڕوونەوە پابهندی ئەرکەکانی بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە