1 کاتژمێر پێش ئێستا 119 جار خوێنراوەتەوە

داواکارییەکان لەبارەی پشکی هەرێم لە بودجەی 2027ى عێراق رادەستی بەغدا کرد

پەیام 

وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم رایگه‌یاند، پڕۆسه‌ی ئاماده‌كردنی پشكی هه‌رێم بۆ بودجه‌ی 2027ی عێراق كۆتایی هات و پڕۆژه‌كه‌ش ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كرا.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت "پاش زیاتر لە مانگێک لە گفتوگۆی چڕ و خەمڵاندنی هەمەلایەنە بۆ خەرجییەکان، داهاتی گشتی و میلاکی گشتی حکومەت، بە فەرمی کۆتاییمان بە پرۆسەی ئامادەکردنی پشکی هەرێمی بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی 2027 هێنا".

ئەوەشیخستووەتەڕوو، پڕۆژەکە بە هەردوو شێوازی کاغەزی و ئەلیکترۆنی (ئۆنلاین)، ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە بەغداد کرا.

بەپێی راگەیەنراوەکە، لەم پڕۆژەیەدا، سەرجەم شایستە داراییەکان، خواستە دەستورییەکان و پێداویستییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وردی جێگیرکراون، لەوانە:

-دابینکردنی تەواوی مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینانی شارستانی و سەربازی، کەمئەندامانی سەنگەر، زیندانیانی سیاسی و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان.

-دابینکردنی موچە بۆ خێزانی کەمدەرامەت و هاوتاکردنی موچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتیەکان لەگەڵ بەغدا.

-دابینکردنی خەرجییەکانی دەرمان و پێداویستییە تەندروستییەکان.

-جێگیرکردنی مافی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، کە بۆ چەندین ساڵ بەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیرابوو.

-هاوتاکردنی موچەو شایستە داراییەکانی پێشمەرگە.

-هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ خانەنشینانی عێراق و وەرگرتنی سەرجەم شایستە داراییەکانی پێشویان.

-چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەی ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانەی کە بەهۆکاری جیاواز لە سیستمی(UPN)  تۆمار نەکراون یاخود کێشەیان هەیە.

-دابینکردنی بودجەی وەبەرهێنان بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان (الموازنة الاستثمارية).

-بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان.

-دامەزراندنی سێ یەکەمەکان، خاوەن بروانامە باڵاکان، پزیشکانی گشتی و ددان و دەرمانساز و هاوپیشە تەندروستییەکان.

وەزارەتی دارایی و ئابووری جەخت دەکاتەوە کە ئەم ئامادەکارییە چڕ و وردە، دەبێتە بنەمایەکی بەهێز بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشە داراییە هەڵپەسێردراوەکان و کۆتاییهێنان بە بەربەستەکانی بەردەم شایستە داراییەکانی هەرێم.

وەزارەتی دارایی ڕاشیگەیاندووە،" هیواداریشین لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ بە هەمان گیانی بەرپرسیارێتی و پاراستنی مافە دەستوورییەکانەوە مامەڵە لەگەڵ پشکی هەرێم لە بودجەدا بکەن ".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 خولەک پێش ئێستا

    سبەینێ پلەى گەرماى زۆرینەى ناوچەکانى هەرێم لەسەرووى 40 پلەوە دەبێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    حەشدی شەعبی: هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی هەڕێم بۆ تێکدانی دۆخی ناوچەکەیە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    داواکارییەکان لەبارەی پشکی هەرێم لە بودجەی 2027ى عێراق رادەستی بەغدا کرد

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌شناسان پێشبینی بارانی به‌خوڕ له‌ زستانی ئه‌مساڵدا ده‌كه‌ن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    به‌رگری شارستانیی سلێمانی: چوار ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندمان له‌ ئاگره‌كه‌ی تانجه‌رۆ برینداربوون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زیانەکان چین؟ ئاگرەکە گەورەکەی تانجەرۆ میدیا جیهانییەکانیش گرینگییان پێ دا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسماعیل بەقائی: هێرشەکەی سەر نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم جێگەی گومانە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: هیچ پاساوێك نیه‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم

سەرەتا