1 کاتژمێر پێش ئێستا
104 جار خوێنراوەتەوە
بهرگری شارستانیی سلێمانی: چوار ئهفسهر و كارمهندمان له ئاگرهكهی تانجهرۆ برینداربوون
پهیام
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگهیاندووه، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاگرێکی گەورەی سوتەمەنییان کۆنترۆڵکرد کە هەڕەشەی لە ژیانی هاووڵاتییان دەکرد، لە ئاکامی ڕووداوەکەشدا چوار کارمەند و ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتییەکە بەهۆی کڵپەی ئاگرەکەوە برینداربوون.
بەرگریی شارستانیی سلێمانی، رایگهیاند، ڕووداوەکە بە تەقینەوەیەکی کتوپڕی بڕێکی زۆر لە سووتەمەنی دەستیپێکردووە و قەبارە و تینی ئاگرەکە زۆر فراوان بووە. بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دۆخەکە، ١٤ تیمی جیاوازی بنکەکانی بەرگریی شارستانی بە سەرپەرشتیی مەیدانیی عەمید ئاری محەمەد عەلی، بەڕێوەبەری دەزگاکە، گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن و مەترسییەکە لەسەر ناوچەکە دووربخەنەوە.
بەرگریی شارستانیی سلێمانی دهڵێت، لە کاتی هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدا، چوار ئەفسەر و کارمەندی تیمەکانی فریاگوزاری بەهۆی نزیکیان لە سەرچاوەی ئاگرەکەوە سووتان و برینداربوون. بریندارەکان پێکهاتوون لە عەقید دانا جەوهەر، لێپرسراوی بنکەی قڕگە، ڕائید شەماڵ مەحمود خورشید، لێپرسراوی بنکەی تانجەرۆ، محەمەد ئەحمەد حەمە، شۆفێری بنکەی چوارباخ، لەگەڵ کارمەند بەکر محەمەد مەجید. بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ڕووداوەکە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی ورد هەیە بۆ زانینی هۆکاری سەرەکیی کەوتنەوەی ئاگرەکە و دەستنیشانکردنی لایەنی کەمتەرخەم.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە