1 کاتژمێر پێش ئێستا 27 جار خوێنراوەتەوە

حەشدی شەعبی: هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی هەڕێم بۆ تێکدانی دۆخی ناوچەکەیە

پەیام 

سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێم دەکات و دەڵێت، ئامانج لەو هێرشانە تێکدانی دۆخی ناوچەکەیە.

فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" هەموو لایەنە نیشتیمانییەکان دەستدرێژییەکەی سەر نوسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان سەرکۆنە کردوەو ئەو کەسانەی هێرشەکەیان کردووە ئامانجیان تێکدانی دۆخی ناوچەکەیە ".

لەبارەی یاسای حەشدی شەعبییەوە، فالح فەیاز وتی،" لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا یاساکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە رەوانەی پەرلەمان دەکرێت ".

ئاماژەى بەوەشکردووە، پرۆسەی جیاکردنەوەی گروپە چەکدارەکان لەحەشدی شەعبی دەبێت بەپێی پلان بەڕێوەبچێت.

بەپێی راگەیەنراوێکی دژە تیرۆر، ڕۆژى 17ى ئەم مانگە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی هەرێم و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری دەزگای پاراستن لە پیرمام کران، بەبێ کەوتنەوەی هیچ زیانێکی گیانی. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 23 خولەک پێش ئێستا

    سبەینێ پلەى گەرماى زۆرینەى ناوچەکانى هەرێم لەسەرووى 40 پلەوە دەبێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    حەشدی شەعبی: هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی هەڕێم بۆ تێکدانی دۆخی ناوچەکەیە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    داواکارییەکان لەبارەی پشکی هەرێم لە بودجەی 2027ى عێراق رادەستی بەغدا کرد

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌شناسان پێشبینی بارانی به‌خوڕ له‌ زستانی ئه‌مساڵدا ده‌كه‌ن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    به‌رگری شارستانیی سلێمانی: چوار ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندمان له‌ ئاگره‌كه‌ی تانجه‌رۆ برینداربوون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زیانەکان چین؟ ئاگرەکە گەورەکەی تانجەرۆ میدیا جیهانییەکانیش گرینگییان پێ دا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسماعیل بەقائی: هێرشەکەی سەر نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم جێگەی گومانە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: هیچ پاساوێك نیه‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم

سەرەتا