1 کاتژمێر پێش ئێستا
116 جار خوێنراوەتەوە
كهشناسان پێشبینی بارانی بهخوڕ له زستانی ئهمساڵدا دهكهن
پهیام
شارەزایانی کەشناسی، ڕایانگەیاند ناوچەکە بەرەو ڕووی دیاردەیەکی مێژوویی بەناوی "سۆپەر ئێل نینۆ" دەچێت، کە پێشبینی دەکرێت ببێتە هۆی بارانێکی زۆر، لافاو و پایزێکی پێشوەختە لە هەرێم و عێراق.
شاڵاو هیدایەت، شارهزای كهشناسی پێشبینی ئهوه دهكات: ئەم "ئێل نینۆ" یە لە ئەوی ساڵی ١٩٩٧ بەهێزترە و لە مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی ئەمساڵدا دەگاتە ئاستێکی بێپێشینە.
لە کاتێکدا ئەم دیاردەیە لە هەندێک ناوچەی جیهان دەبێتە هۆی وشکەساڵیی توند، بەڵام بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق دابارینی سەروو ئاسایی و تەرزەی گەورەی لەگەڵدا دەبێت، کەئەگەری لافاو و گۆڕانکاریی توندی کەشوهەوای لێ دەکەوێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە