2 کاتژمێر پێش ئێستا 47 جار خوێنراوەتەوە

ڤانس: گوشاری ئابووری باشترین ڕێگەیە بۆ گۆڕینی تەواوی هەڵوێستەكانی ئێران

پەیام 

جێگری سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: گوشاری ئابووری كاریگەرترین ئامرازە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەسەڵاتدارانی ئێران.

جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە میانی بەشداریكردنی لە پۆدكاستێكدا ڕایگەیاند: ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران چووەتە قۆناغێكی نوێ و واشنتۆن دەیەوێت لە ڕێگەی ئابوورییەوە تاران ناچار بە ڕێككەوتنێكی نوێ بكات.

ڤانس وتیشی: هەر چەندە گەرووی هورمز وەك كارتی فشار لای ئێرانە، بەڵام ئەمریكا توانیویەتی گواستنەوەی نەوت لەو گەرووەوە بپارێزێت.

جێگری سەرۆكی ئەمریكا جەختی كردەوە كە دابەزاندنی نرخی وزە لە ناوخۆی وڵات و سزادانی تاران لەسەر هێرشكردنە سەر كەشتییە بازرگانییەكان، دەبێتە هۆی دروستكردنی گوشاری توند. 

ئاماژەی بەوەش كرد "ئەم ستراتیژییە وادەكات ئێران لە هەڵوێستەكانی بەرانبەر واشنتۆن و جۆری ئەو ڕێككەوتنەی دەیەوێت، پێداچوونەوە بكات.

ئەم لێدوانانە هاوكاتی ئەوە دێن كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا "جەنگێكی ئابووری بێپێشینە"ی دژی ئێران ڕاگەیاند و هەڕەشەی سزای توندی لەو وڵاتانەش كرد كە پشتیوانی لە تاران دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 50 خولەک پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی عێراق: مووچەی فەرمانبەران پارێزراوە و گرەنتى کراوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا كار بۆ جێبەجێكردنی پلانی ترەمپ بۆ ئاشتی لە غەززە دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڤانس: گوشاری ئابووری باشترین ڕێگەیە بۆ گۆڕینی تەواوی هەڵوێستەكانی ئێران

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماسك: ئەمریكا بەرەو كارەسات دەچێت کاتێک قەرزەکەى دەگاتە 50 تریلیۆن دۆلار

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فاینانشاڵ تایمز: ئێران پلانی هێرشی هەیە بۆ سەر ئامانجەکانی ئەمریکا لە ئەوروپا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوای ئه‌وه‌ی تڕه‌مپ وتی؛ هورمز خاكی ئه‌مریكایه‌؛ ئه‌مڕۆ وتی هورمز بایه‌خی نیه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ بۆچی وڵاتانی ڕۆژاوا وەک پێویست وەڵامی داواکاری ئۆکرانیا بۆ پڕچەککردن نادەنەوە؟

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ئێرانیش ڕێكه‌وتنی ده‌وێت به‌ڵام ئه‌وه‌ ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ نیه‌ كه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت

سەرەتا