2 کاتژمێر پێش ئێستا
48 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریكا كار بۆ جێبەجێكردنی پلانی ترەمپ بۆ ئاشتی لە غەززە دەكات
پەیام
ئەمریكا دووپاتی كردەوە، كە پابەندە بە جێبەجێكردنی تەواوەتی پلانی سەرۆكی وڵاتەكەی بۆ ڕاگرتنی شەڕ و سەقامگیری لە كەرتی غەززەی فەڵەستین.
تومی بیگوتی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند: واشنتن پێداگرە لەسەر جێبەجێكردنی تەواوەتی پلانی دۆناڵد ترەمپ بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە.
تومی بیگوتی ئاماژەی بەوەش كرد، كە مانگی ڕابردوو كۆنگرێسیان لە نیازیان بۆ دابینكردنی بودجەی "هێزی سەقامگیری نێودەوڵەتی" ئاگادار كردووەتەوە، كە بەشێكی سەرەكییە لە پلانەكە بۆ چەسپاندنی ئاسایش.
ئەم پلانە كە لە ئەیلوولی 2025 ڕاگەیەنرا، لە 20 خاڵ پێك هاتووە و بڕیاری ڕاگرتنی شەڕ، گۆڕینەوەی دیلەكان، ناردنی هاوكاری و كشانەوەی قۆناغبەندی سوپای قەوراەی ئیسرائیل لەخۆ دەگرێت.
لە كاتێكدا بزوتنەوەی حەماس ڕەزامەندی لەسەر پلانەكە دەربڕیوە، بەڵام بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆكوەزیرانی قەوارەی ئیسرائیل، تێگەیشتنەكانی ڕەت كردووەتەوە و مەرجی داماڵینی چەكی حەماسی پێش هەر كشانەوەیەك داناوە، سەرەڕای ئەم دژایەتییانەی قەوارەكە، ئیدارەی ئەمریكا جەخت لە بەردەوامی هەنگاوەكان دەكاتەوە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە