57 خولەک پێش ئێستا
37 جار خوێنراوەتەوە
وردبینیکردن لە فۆڕمى حاجییان بەردەوامە و سەرەتاى مانگى داهاتوو تیروپشک دەکرێت
پەیام
پاش وەستانى پڕۆسەى ناوتۆمارکردن بۆ فەریزەى حەج، لە ئیستادا بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرەى هەرێم سەرقاڵى وردبینیکردنە لە فۆرمى حاجییان و بڕیارە سەرەتاى مانگى داهاتوو تیروپشک بۆ ناوەکان بکرێت.
کاروان ستوونى، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى گشتیی حەج و عومرەى هەرێم ڕایگەیاند، نزیکەى 120 هەزار فۆڕم لەڕێگەى ئۆنلاینەوە بۆ پڕۆسەى حەج پڕکراوەتەوە و لە ئیستادا ، وردبینیکردن بۆ فۆڕمەکان بەردەوامە.
وتیشى "هەرکەسێک کە فۆڕمەکەى پڕکردووەتەوە سەرەتا وەڵامێکى بۆ گەڕاوەتەوە کە فۆڕمەکەى نێردراوە بۆ پشکنین، لە پاش وردبینیکردن، ئەگەر هەڵەى تێدانەبێت لە ڕێگەى کورتە نامە ئاگادار دەکرێتەوە کە فۆڕمەکەى ئامادەیە بۆ تیروپشک، بەڵام ئەگەر هەڵەى تێدابێت ئاگاداردەکرێتەوە هەڵەکان چاک بکاتەوە".
بڕیارە لە تیروپشکى ئەمساڵدا ناوى حاجییان بۆ دوو ساڵ ڕابکێشرێت کە بریتییەلە ساڵەکانى 2027 و 2028.
ڕۆژى 21ى 7ى 2026 پڕۆسەى ناوتۆمارکردن بۆ فەریزەى حەج لەڕێگەى ئۆنلایەنەوە دەستیپیکرد و لە رۆژى 5ى 8ى 2026 پرۆسەکە ڕاگیرا و لەو ماوەیەدا نزیکەى 120 هەزار کەس ناوى خۆیان بۆ فەریزەکە تۆمارکرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە