1 کاتژمێر پێش ئێستا
104 جار خوێنراوەتەوە
تڕهمپ: ئێرانیش ڕێكهوتنی دهوێت بهڵام ئهوه ئهو ڕێكهوتنه نیه كه ئێمه دهمانهوێت
پهیام
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند پێویستە ئێران ئاڵای سپی هەڵ بکات و خۆی بەدەستەوە بدات، هاوکات جەختی لە بەردەوامیی فشارە سەربازی و ئابوورییەکانی سەر تاران کردەوە.
لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی هەواڵی فۆکس نیوز، ترەمپ ئاماژەی بەوە دا کە تاران خواستی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی هەیە، بەڵام ئەوە ئەو ڕێککەوتنە نییە کە واشنتن دەیەوێت. لەم چوارچێوەیەدا، دووپاتی کردەوە گەمارۆ دەریاییەکانی ئەمریکا بەردەوامن لە سەپاندنی فشاری ئابووریی نوێ بەسەر ڕژێمی ئێراندا.
سەرۆکی ئەمریکا ڕوونیشی کردەوە کە خاوەنی هیچ خشتەیەکی کاتیی دیاریکراو نییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی ئێران، بەڵام ئاشکرای کرد کە کەناڵێکی پەیوەندیی نافەرمی لە پشتی پەردەوە لەگەڵ بەرپرسانی سوپای پاسداراندا بوونی هەیە.
لە کۆتاییدا، ترەمپ ئەوەشی خستە ڕوو کە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک کاریگەرییان لەسەر شێوازی بیرکردنەوە و بڕیارەکانی بەرانبەر بە تاران نابێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە