2 کاتژمێر پێش ئێستا
120 جار خوێنراوەتەوە
پزیشكیان داوای هاوكاری و ههماههنگی نێوان وڵاتانی ئیسلامی دهكات
پهیام
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، داوای هاوکاری لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، هاوکات جەخت لە مافی بەرگریی وڵاتەکەی و پشتیوانیکردنی فەڵەستین دەکاتەوە بەرانبەر هەڕەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل.
لە لێدوانێکدا، پزیشکیان ئاماژەی بەوە کرد ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە کاتی بەڕێوەچوونی دانوستانەکاندا جەنگیان دژی تاران بەرپا کردووە. ناوبراو ڕایگەیاند هەرچەندە ئێران دەستپێشخەری جەنگ نەبووە، بەڵام بە توندی ڕووبەڕووی هێرشکاران بووەتەوە و بەرگری لە خۆی کردووە. هەروەها بەرگریکردن لە فەڵەستین و ڕەت کردنەوەی داگیرکاریی بە ئەرکێکی سەرەکیی وڵاتەکەی لە قەڵەم دا.
سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند پێویستە وڵاتانی ئیسلامی میکانیزمی گونجاو بۆ نێوەندگیری دابنێن و بەڵێن بدەن کە ئاسایشی یەکتر تێک نەدەن. جەختی لەوەش کردەوە کە دەبێت ئەم وڵاتانە خۆیان ئیدارەی ئاسایشی ناوچەکە بدەن و بڕیاری سەربەخۆ بدەن لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان، بەبێ ڕێگەدان بە دەستتێوەردانی لایەنی دەرەکی.
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا، پزیشکیان تیشکی خستە سەر یەکڕیزیی ناوخۆیی و ڕوونیکردەوە کە سەرەڕای هەموو جیاوازییەکان، گەلی ئێران لە کاتی هەستکردن بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەییەکەیان یەکگرتوو بوون. لە کۆتاییشدا دووپاتی کردەوە یەکڕیزیی نێوان وڵاتانی ئیسلامی تەنها تاکتیکێکی کاتی نییە، بەڵکو ستراتیژییەتێکی نەگۆڕ و هەمیشەیی وڵاتەکەیەتی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە