2 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی نیپاڵ گەیشتە ١٥٧ کەس
ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی لافاوەکەی سەر سنووری نیپاڵ لەگەڵ چین گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ١٥٧ کەس و ژمارەیەکی زۆریش تا ئێستا بێ سەروشوێنن.
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی کاتماندۆ پۆست، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لافاو ناوچە کوێستانییەکانی ڕاسوا لە نزیک سنووری نیپال لەگەڵ چین'ی گرتووەتەوە.
بەرپرسانی ناوچەکە ڕایانگەیاندووە کە لافاو زیانی بە شارەکە و باڵەخانەکان گەیاندووە و تیمەکانی فریاکەوتنیش سەرقاڵی یارمەتیدانی خەڵکی لێقەوماون.
بە پێی دوایین ئامارەکان، ژمارەی گیانلەدەستدان بە هۆی ڕووداوەکە گەیشتە ١٥٧ کەس.
هاوکات بەرپرسانی ناوچەکەش ڕایانگەیاندووە کە ٤٤ کەس لە تیمەکانی فریاکەوتن و هەروەها ٣٩١ کەسی دیکە شوێنبزرن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە