2 کاتژمێر پێش ئێستا
125 جار خوێنراوەتەوە
كهشتییهك له گهرووی هورمز پێكرا و ئاگری تێبهربوو
دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا ڕایگەیاند، کەشتییەک لە گەرووی هورمز پێکراوە و ئاگری تێبەربووە، بەڵام تیمەکەی سەلامەتن.
دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕوونی کردەوە کە ڕووداوەکە لە گەرووی هورمز ڕوویداوە و دوای پێکرانی کەشتییەکە، ئاگرێک کەوتووەتەوە و دواتر کۆنتڕۆڵ کراوە. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە سەرجەم ئەندامانی تیمی کەشتییەکە سەلامەتن.
دەستە بەریتانییەکە شوێنی وردی ڕووداوەکەی دیاری نەکردووە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووش کەشتییەکی دیکە لە کەناراوەکانی عومان ڕووبەڕووی هێرش بووەوە.
ئەم ڕووداوانە لە کاتێکدان کە ئێران بڕیاری داخستنی ئەو ڕێڕەوە ئاوییەی دا، وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بەو جەنگە ئەمریکی و ئیسرائیلییەی لە ٢٨ی شوباتی ڕابردووەوە دژی بەرپا کراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە