1 کاتژمێر پێش ئێستا
141 جار خوێنراوەتەوە
سهرۆكوهزیرانی قهتهر بۆ پرسی هورمز دهچێته تاران
پهیام
محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، ئهمڕۆ پێنجشەممە سەردانی تاران دەکات بۆ تاوتوێکردنی کەمکردنەوەی گرژییەکان و پاراستنی ئاسایشی گەرووی هورمز.
ماجید ئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، ڕایگەیاند سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی لەم سەردانە فەرمییەدا لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی ئێران کۆدەبێتەوە. ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکان، دۆزینەوەی ڕێگەچارەیە بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و ڕەخساندنی زەمینەیەکی لەبار بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان، هاوشانی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی ئازادیی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز.
وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر جەختی لەوەش کردەوە کە ئەم هەنگاوە لەسەر بنەمای هەڵوێستی نەگۆڕی دەوحە دێت بەوەی کە ڕێڕەوی دیپلۆماسی، باشترین و گونجاوترین بژاردەیە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە