2 کاتژمێر پێش ئێستا
180 جار خوێنراوەتەوە
ڕووسیا: شارۆچكهیهكی ستراتیژیمان له ئۆكرانیا كۆنتڕۆڵ كرد
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند هێزەکانیان کۆنتڕۆڵی شارۆچکەی شێڤچێنکیڤسکۆی-یان لە هەرێمی زاپۆریژیا کردووە، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ شکاندنی هێڵی بەرگریی ئۆكرانیا و فراوانکردنی هێرشەکانیان لە ناوچەکەدا.
ڕۆژی پێنجشەممە، وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕوونی کردەوە کە یەکەکانی سەر بە گرووپی هێزەکانی "ڕۆژهەڵات" دوای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی چڕی هێرشبەری، توانیویانە دەست بەسەر ئەو شارۆچکەیەدا بگرن. ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم پێشڕەوییە هاوکاتە لەگەڵ پێشڕەویکردنی هێزەکانیان لەسەرجەم هێڵەکانی شەڕ و پێکدادانەکاندا.
بەپێی بەیاننامەکە، کۆنتڕۆڵکردنی شێڤچێنکیڤسکۆی ڕێگە بە سوپای ڕووسیا دەدات هێڵەکانی بەرگریی هێزەکانی ئۆكرانیا ببڕێت و پانتایی دەسەڵاتی خۆی لە ناوچەکە فراوانتر بکات. ئەم پێشهاتە زەمینە خۆش دەکات بۆ ئەنجامدانی هێرشی نوێ و زیادکردنی فشارەکان بۆ سەر سوپای ئۆكرانیا، کە لە ئەنجامدا پێشڕەوییەکانی یەکەکانی گرووپی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی زاپۆریژیا خێراتر دەکات.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیادا هاتووە، لە میانی شەڕی کۆنتڕۆڵکردنی ئەو شارۆچکەیەدا، هێزەکانیان دەستیان بەسەر ناوچەیەکی فراوانی بەرگریدا گرتووە کە پێشتر لەلایەن هێزەکانی ئۆكرانیاوە ئامادە کرابوو، هاوکات زیاتر لە ١٨٠ دامەزراوە و پێگەی سەربازیش کۆنتڕۆڵ و پاککراونەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە