2 کاتژمێر پێش ئێستا 82 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: لەئێستادا سەرنجمان لەسەر سزای ئابووری و فشارخستنە سەر ئێرانە

پەیام 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ڕایگەیاند، لە ئێستادا سەرنجیان لەسەر سزای ئابووری و فشارخستنە سەر ئێران و ئەو وڵاتانەیە كە بازرگانی لەگەڵ تاراندا دەكەن. 

دۆناڵد ترەمپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت: "نامانەوێت قسەیان لەگەڵ بكەین و هەوڵی هیچ دیدارێك نادەین"؛ ئەمەش نیشاندەری توندتربوونی سیاسەتی ئەمریكایە بەرامبەر بە تاران.

هاوكات ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەی بەوە كرد كە ئیدارەی ترەمپ ئارەزووی گەڕانەوە بۆ یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی مانگی حوزەیرانی نییە و تەنها گرەو لەسەر كاریگەریی سیاسەتی فشارە ئابوورییەكان دەكات.

لە بەرامبەردا، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمریكای بەوە تۆمەتبار كرد كە ڕێگری لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی كۆتاییهێنان بە جەنگ دەكات. 

عەراقچی ئاماژەی بەوە كرد واشنتۆن پابەندییەكانی لەبارەی ئاگربەستەوە پێشێل كردووە و لە ڕێگەی سەپاندنی سزای ئابووریی نوێوە دوژمنایەتیی خۆی نیشان داوە، هەربۆیە ئێران بەردەوام دەبێت لە بەرگریكردن لە سەروەریی و بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانی خۆی.

هەروەها وەزیری دەرەوەی ئێران داوای دروستكردنی میكانیزمی ئەمنیی ناوچەیی سەربەخۆ لە دەستوەردانی دەرەكی كرد. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: لەئێستادا سەرنجمان لەسەر سزای ئابووری و فشارخستنە سەر ئێرانە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    قوربانییانی لافاوەكەی نیپاڵ گەیشتە 469 كەس و هەزار کەسیش بێسەروشوێنن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەزائیر.. بەهۆى ئاگرکەوتنەکانەوە 12 كەس گیانیانلەدەستداوە و 54 كەسیش برینداربوون

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاشای نەرویج کە 35 ساڵە پاشاى وڵاتەکەیەتى كۆچی دوایی كرد

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    كام وڵاتانه‌ی جیهان هاووڵاتیانیان له‌نێو قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی نیپاڵدان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا: شارۆچكه‌یه‌كی ستراتیژیمان له‌ ئۆكرانیا كۆنتڕۆڵ كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بە دڕۆن ھێرش کرایە سەر کۆمپانیایەکی بازرگانیی ئەلکیترۆنی لە ڕووسیا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی نیپاڵ گەیشتە ١٥٧ کەس

سەرەتا