2 کاتژمێر پێش ئێستا
124 جار خوێنراوەتەوە
قوربانییانی لافاوەكەی نیپاڵ گەیشتە 469 كەس و هەزار کەسیش بێسەروشوێنن
پەیام
ئاماری قوربانییانی لافاوەكانی نیپاڵ بۆ 469 كەس بەرز بووەوە و نزیكەی هەزار كەسیش تاوەكو ئێستا بێسەروشوێنن.
وەزارەتی ناوخۆی نیپاڵ ڕایگەیاند، ئاماری گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوە وێرانكەرەكانەوە گەیشتووەتە 469 كەس، جگە لەوەی 977 كەسی دیكە بێسەروشوێنن كە 517 كەسیان گەشتیاری بیانین.
پێشتر ژمارەی كوژراوەكان 389 كەس بوو، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ ئامارەكان نوێكرانەوە و قەبارەی كارەساتەكە گەورەتر بووە.
دەسەڵاتداران هۆكاری كارەساتەكە بۆ داڕمانی زەوی دەگەڕێننەوە كە بووەتە هۆی ڕژانی ئاوێكی زۆری شاخەكان بۆ ناو ڕووباری "بۆتی-كۆشی".
لە لایەكی دیكەوە، دەزگای ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمریكی ڕایگەیاندووە كە لەرزینەكان بەهۆی داڕمانی شاخە سەهۆڵینەكانەوە بووە، نەك بوومەلەرزەیەكی سروشتی.
لە ئێستادا تیمەكانی فریاكەوتن لەناو دۆخێكی زۆر سەختدا بەردەوامن لە گەڕان بەدوای بێسەروشوێنەكان و دەرهێنانی تەرمەكان لەژێر داروپەرووی خانوە ڕووخاوەكاندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە