2 کاتژمێر پێش ئێستا 13 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا کرانەوەى گەرووى هورمزى ڕاگەیاند و ئێران بە درۆ ناوى دەبات

پەیام 

كۆشكی سپی ڕایگەیاند گەرووی هورمز كراوەیە و سوپای پاسدارانیش ڕەتی دەكاتەوە و بە درۆ وەسفی دەكات.

ستیڤن میلەر، ڕاوێژكاری كۆشكی سپی، لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی ئەمریكا ڕایگەیاند: گەرووی هورمز بە ڕووی ئەمریكادا كراوەیە. وتیشی: بە هۆی گەمارۆكانی مانگی ڕابردووەوە ئێران هیچ بڕە نەوتێكی هەناردە نەكردووە. 

میلەر بانگەشەی ئەوەشی كرد كە هێزە دەریایی و ئاسمانییەكانی ئێران كۆتاییان هاتووە، سەركەوتنەكانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی وڵاتەكەیشی لە دژی ئێران بە "گەورەترین دەستكەوتی سەربازی لە مێژووی هاوچەرخدا وەسف كرد". 

هاوكات كۆشكی سپی ئاشكرای كرد كە هێزەكانیان مینە ئێرانییەكانیان لە ڕێڕەوە نێودەوڵەتییەكان پاك كردووەتەوە و نزیكەی 1500 كەشتی لەژێر پاراستنی ئەمریكادا تێپەڕیون.

لە بەرانبەردا، هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران، ئێوارەی دوێنێ هەینی لە ڕاگەیەندراوێكی فەرمیدا جەختی كردەوە كە "كۆنترۆڵی تەواوی" گەرووی هورمزی لەدەستدایە. 

سوپای پاسداران ئاماژەی بەوە كرد "گەرووەكە بە ڕووی ئەو كەشتییانەدا داخراوە كە هەماهەنگی لەگەڵ تاران ناكەن و لێدوانەكانی ئەمریكایشی سەبارەت بە كراوەیی گەرووەكە بە "درۆیەكی ئاشكرا" وەسف كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 41 خولەک پێش ئێستا

    ئێران كردنەوەی گەرووی هورمز بە جێبەجێكردنی پابەندییەكانی ئەمریكا دەبەستێتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا کرانەوەى گەرووى هورمزى ڕاگەیاند و ئێران بە درۆ ناوى دەبات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان: بەهۆى گەمارۆکانەوە هەناردە و هاوردەکردنی ئێران نزیکەی 35% دابەزیوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێكخراوی دەریاوانی: شەش هەزار دەریاوان لە گەرووی هورمز گیریان خواردووە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران داوا لە وڵاتانی جیهان دەكات پابەندی سزاكانی ئەمریكا نەبن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌ته‌ر بۆ پرسی هورمز ده‌چێته‌ تاران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پزیشكیان داوای هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان وڵاتانی ئیسلامی ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شتییه‌ك له‌ گه‌رووی هورمز پێكرا و ئاگری تێبه‌ربوو

سەرەتا