2 کاتژمێر پێش ئێستا
171 جار خوێنراوەتەوە
له وهڵامی هێرشهكانی ئهمریكا؛ ئێران بنكه سهربازییهكانی ئهو وڵاتهی له ئیمارات و ئوردن بۆردومان كرد
دوای هێرشی نوێی ئهمریكا بۆسهر دورگهی خاركی ئێران، ئێران زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی و درۆنی کردە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ئوردن و ئیمارات، هاوکات کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز کرایە ئامانج.
لە ٧٥ەمین ڕۆژی تێپەڕبوون بەسەر واژۆکردنی لێکتێگەیشتنی نێوان واشنتۆن و تاران، سوپای ئێران ڕایگەیاند بە دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان شوێنی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و کۆپتەرە سەربازییەکانی ئهمریكایان لە بنکەی ئەلمنهاد لە ئیمارات کردووەتە ئامانج. لە لایهكی دیکەوە، هێزی دەریایی سوپای پاسداران ئاشکرای کرد کە کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە باشووری گەرووی هورمز بەهۆی بەرکەوتنی بە دوو مین ئاگری تێبەربووە، وەک ئاماژەی پێ دراوە کەشتییەکە هەوڵی داوە بە ڕێڕەوێکی نایاساییدا تێپەڕێت.
سەبارەت بە هێرشەکانی دیکە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند هێزە چەکدارەکانیان ئەو بنکە سەربازییانەی ئەمریکایان لە ئوردن پێکاوهـ کە وەک خاڵی دەستپێکی هێرشەکانی واشنتۆن بۆ سەر خاکی ئێران بەکار هێنراون. لەم چوارچێوەیەدا، سوپای پاسداران جەختی لەوە کردەوە کە بە بەکارهێنانی مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، توانیویانە ژێرخان و مۆڵگەی فڕۆکە جەنگییەکان لە هەردوو بنکەی مەلیک حوسێن و ئەزرق لە ئوردن وێران بکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە