1 کاتژمێر پێش ئێستا
123 جار خوێنراوەتەوە
سوپای ئەمریکا: دورگەی لاركمان بۆردومان کرد؛ لەوێوە مینی دەریایی دەچێنرا
پەیام
هێزەکانی ئەمریکا هێرشیان کردە سەر بنکە سەربازییەکانی ئێران لە دوورگەی لارك، سوپای ئەمریکا راشیگەیاندووە، هێرشەکان بە مەبەستی ڕێگریکردن لە چاندنی مین لە گەرووی هورمز ئەنجام دراون.
بەپێی لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکا بۆ میدیاکان، هێزەکانیان دوو سەکۆی هەڵدانی مووشەکی ئێرانییان لە دوورگەی خارک کردووەتە ئامانج، کە ئامادەکارییان دەکرد بۆ هەڵدانی مووشەکی هەڵگری مینی دەریایی بەرەو گەرووی هورمز. لەم چوارچێوەیەدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند پاش سەرکەوتن لە جەنگەکەدا کۆنترۆڵی تەواوەتی گەرووی هورمز دەکەن و توانیویانە بە هاوکارییەکی سنوورداری وڵاتانی دیکە، ناوچەکە لە سەرجەم مینەکان پاک بکەنەوە.
لەبەرانبەردا، سوپای پاسدارانی ئێران کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک چەکدار و هاووڵاتی سڤیلی لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دوورگەی لارك ڕاگەیاند. هاوکات، تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە کە دەنگی چەندین تەقینەوە لە شاری سیریک لە باشووری وڵات بیستراوە.
دوای هێرشەکان، دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دوورگەی لاركى ئێران وێران دەکەن و دەیکەنە وێرانەیەک کە تەنیا پاشماوەی جەنگی تێدا ببینرێت، هەروەها وتیشی، ناتوانن ڕێگا بدەن کە ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە